English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا له‌ به‌غدایه‌، له‌گه‌ڵ سودانی كۆده‌بێته‌وه‌
2023-12-28 [06:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی فه‌رمی عێراق، رایگه‌یاتد، ئه‌مشه‌و پێدرۆ سانشێژ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا گه‌یشته‌ به‌غدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) مەراسیمی پێشوازی فەرمی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە کۆشکی حکومەت لەلایەن سوودانی بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش رۆژنامه‌ی "بایس"ی ئیسپانیا ئاشكرایكردبوو، وڵاته‌كه‌ی (550) سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، ئیسپانیا به‌ گشتی (11) هه‌زار سه‌ربازی له‌ عێراق و سووریا، كوه‌یت جێگیر كردووه‌ و (%5)ی ئه‌و هێزانه‌ی راوێژكارن و راهێنان به‌ هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.

روونیشیكردبووه‌وه‌، هێزه‌كانی ئیسپانیا هیچ ئه‌ركێكی جه‌نگی یان كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن و خۆیان ته‌رخانكردووه‌ به‌ راهێنانی هێزه‌ عێراقییه‌كان و یارمه‌تی لۆجستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ عێراق.

 

 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad