English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بورجی ئایفل دادەخرێت
2023-12-28 [06:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بورجی ئیڤل یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە سەرەکییەکانی جیهان، بەڕێوەبەرانی بورجه‌كه‌ ئاشكرایان كرد، بەهۆی مانگرتنی کارمەندەکانەوە بورجەکە به‌ڕووی گه‌شتیاران داخراوە.

سەندیکای چەپی توندڕەوی سی جی تی لە بەیاننامەیەکدا وتی، لە سەدهەمین ساڵیادی مردنی ئەندازیار گوستاڤ ئایفل کە تاوەرەکەی دروستکردووە، مانگرتنەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو شێوازی کە ئێستاکە بەڕێوە دەبرێت ئەنجام دراوە.

سی جی تی دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی تاوەری ئایفڵ ئەو شوێنە بە شێوازێکی بازرگانی زۆر " سەخت و ناپایەدار" بەڕێوە دەبات کە ناکرێت بەردەوام بێت. ئەوان دەڵێن ئەم پلانە پشت بە ئەگەری سەردانی خەڵکی زیاتر لە دهاتوودا دەبەستێت وەک لەوەی لە واقعیدا هەیە. هەروەها دەشڵێت بیر لە نرخی ڕاستەقینەی بیناسازی ناکاتەوە.

کۆمپانیای SETE داوای لێبوردنی لە سەردانکەرانی کرد، ئامۆژگاری هەر کەسێک دەکات کە بلیتی ئەلیکترۆنیان هەیە چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن.

تاوەری ئایفڵ، کە بەناوبانگترین شوێنی پاریسە و ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن سەردانیکەری هەیە بەپێی ماڵپەڕەکەی نزیکەی سێ لەسەر چواری ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن گەشتیاری بیانین .

سی جی تی دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی تاوەرەکە بودجەی داهاتووی خۆی لەسەر بنەمای 7.4 ملیۆن سەردانکەر لە ساڵێکدا دادەنێت، هەرچەندە هەرگیز بەم ئاستە نەگەیشتووە.

ستیفان دیو، نوێنەری سەندیکای CGT لە تاوەری ئایفڵ، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت، تاوەرەکە بودجەی ئەوتۆی بۆ دابین نەکراوە بۆ ئەوەی پارەی کارێکی زۆر گەورەی چاککردنەوە بدات کە پێویست بووە.

ئەو دەڵێت تاوەری ئایفڵ کۆنە، وەکو خانمێکی پیری 130 ساڵەیە. ئێمە لێرە ئەسانسۆرمان هەیە کە لە ساڵی 1899 دروستکراوە.

دەشڵێت "ئەگەر ڕێککەوتنێکی دارایی لەگەڵ شاری پاریس نەکرێت، لە ساڵی 2025دا پارەی کاشمان تەواو دەبێت، سەرەڕای ژمارەی سەردانکەرانمان".

هەندێک لە سەردانکەران کە بە هیوا بوون و بچنە سەرەوەی ئەو تاوەرە 330 مەتر بەرزە، توڕەبوون کاتێک ڕێگایان پێی نه‌درا.

ئەلیساندرۆ مۆناکۆ تەمەن 40 ساڵ، گەشتیارێکی ئیتاڵییە و دەڵێت "ئێمە ئەم بەیانییە هاتووینەتە ئێرە بۆ ئەوەی سەردانی ئەم تاوەرە شایستەی ئیفڵ بکەین.بەڵام زۆر پێیمان ناخۆش بوو کە بینیمان مانگرتن هەیە، بەڕاستی جێگەی داخە."

بەڵام ماری کریستین ڕیڤیێر، کە ڕاوێژکاری بیمەی تەندروستی فەرەنسیە، دەڵێت ، زۆر نا ئومێد نەبووە لەوەی نەتوانێت بچێتە سەرەوەی تاوەرەکە. ئەو دەڵێت "گرنگ ئەوەیە تاوەرەکە ببینین، جا مانگرتن هەبێت یان نا".

ئایفڵ ئەندازیاری ئەو تاوەرە لە 27ی مانگی 12ی ساڵی 1923 لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad