English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... به‌هۆی چه‌ند ڕووداوێكی هاتوچۆ ١١ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٧ کەسی دیکە بریندار بوون
2023-12-28 [10:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە بەشی ساکاریای لە سەر ڕێگای خێرای باکووری مارمارا، حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا دا و لە ئاکامدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، لە بەشی داغدیبی ڕێگاکە بە ئاڕاستەی ئیستانبوڵ، حەوت ئۆتۆمبێل کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان لەنێودایە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

دەستەبەجێ لە پاش ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی جەندرمە، تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و تیمەکانی ڕێگای وشکانی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

بەهۆی ڕووداوەکە ڕێگاکە بە ئاڕاستەی ئیستانبوڵ بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.

پارێزگاری ساکاریا، یاشار کارادەنیز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو ڕووداوەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

کارادەنیز باسی لەوە کرد کە بریندارانی ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکان لە ناوچەکەدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

هاوکات تیمە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لابردنی ئۆتۆمبێلەکانن لەسەر ڕێگاکە کە تەم باڵی بەسەردا کێشاوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماری ساکاریا، عوسمان کۆسە شوێنی ڕووداوەکەی بەسەرکردەوە و چوار داواکاری گشتیی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

 

AA





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad