English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات
2023-12-28 [05:23 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکی کۆریای باکوور وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتەی راسپاردووە خۆی بۆ جەنگ ئاماده بکات.

ئاژانسی فەرمی کۆریای باکوور بڵاوی‌کردەوە، کیم جۆنگ ئوون سەرۆکی کۆریای باکوور داوای لە پیشەسازیی چەک و وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە کردووە بۆ ساڵی 2024 چەکی زیاتر بەرهەم بهێنن خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن.

ئاژانسی فەرمی کۆریای باکوور هەروەها بڵاوی‌کردووتەوە، پیۆنگیانگ بۆ ساڵی نوێ هەماهەنگی ستراتیژی لەگەڵ وڵاتانی دژە-ئیمپێریاڵیزم زیاتر دەکات، چاویشی لەوەیە پلانی پەرەسەندنی پێنج ساڵەی وڵاتەکەی بە ئەنجام بگەیێنێت، چونکە ساڵی 2024 ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، 17ی ئەم مانگە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی کیشوەربڕی تاقیکردەوە. ئەم مووشەکە دەتوانێ ڕاستەوخۆ ئەمریکا بکاتە ئامانج.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad