English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماسکی ئەڤۆکادۆ بۆ پێست
2023-12-29 [11:22 AM]

ZNA: هەولێر


ماسکی ئەڤۆکادۆ بە یەکێک لە تیکەڵە سروشتییە باشەکان دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لە کێشەکانی پێست و ڕەونەقدارکردن و نەرمکردنی پێست

 

. سوودەکانی ئەڤۆکادۆ بۆ پێست، ڤیتامین ئی تێدایە پارێزگاری پێست دەکات لە تیشکی خۆر و هەوکردن، چەوری سوودبەخشی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی چرچولۆچی دەدات، دژەمیکرۆبە ڕێگری لە زیپکە دەکات، ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی بەرهرمهێنانی کۆلاجین دەدات و پێستی مردوو لادەبات، ڕێگری لە وشکبوونی دەموچاو دەکات.

 

چەند ماسکێکی ئەڤۆکادۆ بۆ پێست: -

 

ئەڤۆکادۆ و هەنگوین بۆ شێدارکردنەوەی پێست کەوچکێکی گەورە گوێزی هندی، نیو ئەڤۆکادۆ، کەوچکێی بچووک هەنگوین، کەوچکێکی بچووک ئاو، هەمووی تێکەڵ دەکەیت، دواتر بە پارچەیەک قوماشی گەرم پێست شێداردەکەیتەوە بۆ ماوەی ٢٠ چرکە، دواتر تێکەڵەکە لە دەموچاو دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی سێجار دوبارەی دەکەیتەوە.

 

-ئەڤۆکادۆ و قەیسی بۆ یەک ڕەنگ بوونی دەموچاو نیو ئەڤۆکادۆ و دوو قەیسی ورد دەکەیت دواتر کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت، هەمووی تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت جگە لە دەوروبەری چاو، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی سێجار دوبارەی دەکەیتەوە.

 

ئەڤۆکادۆ و شۆفان بۆ نوێبونەوەی خانەی پێست نیو ئەڤۆکادۆ، سێ کەوچک ئاردی شۆفان، ئاردی شۆفانەکە لەگەڵ کەمێک ئاو دەکەیتە سەر ئاگر هەتا دەکوڵێت، ئەڤۆکادۆکە ورد دەکەیت و جوان تێکەڵیان دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دوبارەی دەکەیتەوە.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad