English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنكه‌یه‌كی چەکدارانی سەر بە ئێران له‌سه‌ر سنور بۆردومان كرا، كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌
2023-12-30 [04:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممە بنکەکانی چەکدارانی سەر بە ئێران لەسەر سنوری عیراق و سوریا کرانە بۆردومان كران و لە ئەنجامیشدا، شه‌ش کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران لە ڕاپۆرتێکدا هێرشەکان و ژمارەی کوژراوانی پشتڕاست کردوەتەوە.

هەروەها کاناڵی ئەلعەرەبیە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو هێرشانە ڕایگەیاندووە پێگەی چەکدارانی فاتمیۆنی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنووری سوریا و عێراق بە ڕێگەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان لە کاتی ئەو هێرشانەدا، هەشت بارهەڵگر کە لە سنووری عێراقەوە چوونەتە ناو خاکی سوریاوە، هێرشیان کراوەتە سەر.

سەرچاوە فەرمییەکانی ناوچەکە، لەوانە حکوومەتی سووریا، تا ئێستا کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانە نەبووە.

دوو ئەندامی گروپە میلیشیا عێراقییەکان بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسیان ڕاگەیاندووە لە ئەنجامی سێ هێرشی ئاسمانی شەوانە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژی شەممە لە نزیک دەروازەیەکی سنووری ستراتیجی لەگەڵ عێراق، شەش چەکداری سەر بە ئێران کوژراون.

هێرشەکانی سەر ناوچەی سنووری بوکەمال دوای چەند کاتژمێرێک لەو هەواڵە ڕوویاندا کە گروپێکی چەکدارانی عێراقی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، ئیدیعای هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکایان لە شاری هەولێر کرد.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی سعودیە ڕۆژی هەینی 29ی مانگی دوازدە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە کە 11 فەرماندە و ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق شەوی پێنجشەممە کوژراون.

هەردوو میدیای ئەلحەدث و ئەلعەرەبیەی سعودیە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆیان، ڕایانگەیاند کە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە کاتی هێرشەکەدا چاوەڕێی پێشوازیکردن لە "شاندێکی پلە باڵا" بوون.

بەگوێرەی ئەو میدیایانە، لە نێو ئەو کەسانەی لەو هێرشەدا کوژراون، نۆرت ڕەشید، یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بووە.

میدیاکانی سعودیە ناسنامەی ئەو فەرماندە و ئەندامانی سوپای پاسدارانیان ئاشکرا نەکردووە کە لەو هێرشەدا کوژراون.

بەڵام بە گوتەی ئاژانسی فارسی سەر بە سوپای پاسداران، ڕەمزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسداران، ئەو هەواڵەی ڕەتکردوەتەوە کە لە کاتی بۆردومانی فڕۆکەخانەی دیمەشقدا 11 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.

 

voa





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad