English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: له‌ هێرشەکانی ئۆکرانیا 22 هاوڵاتی كوژراون
2023-12-31 [10:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای 24 کاتژمێر لە هێرشە مووشەکییە گەورەکەی ڕووسیا بۆ سەر چەند شارێکی ئۆکرانیا، وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا ڕایگەیاند لە هێرشی مووشەکی ئۆکرانیا بۆ سەر شاری بێلگۆرۆدی ئەو وڵاتە، زیاتر له‌ 20 کەس کوژراون، لەنێویاندا دوو منداڵ و 109 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری شاری بێلگۆرۆد لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی، سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان کرد و گوتی: بە داخێکی زۆرەوە، دوای بۆردومانەکەی دوێنێی شاری بێلگۆرۆد، ژمارەی کوژراوان بەرزبووەوە و گەیشتە 22 کەس.

گلادکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆی 109 بریندارانی هێرشەکە 25 کەسیان دۆخی تەندروستییان سەختە و بەنیازن بیانگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە فیدراڵیەکان.

هاوکات دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە30ی مانگی دوازدە ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی هەینی لانیکەم 31 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە 160 کەسیش بریندار بوون. کیێڤ هەروەها دەڵێت ئەو هێرشانە لەوەتای دەستپێکردنی شەڕی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا، بێ وێنە بوون و شارەکان و ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە، پارێزگاری خۆجێیی شاری بێلگۆرۆد، کە پارێزگایەکی ڕووسیایە و هاوسنوورە لەگەڵ باکووری ئۆکرانیا، دەڵێت لە هێرشەکەی ڕۆژی شەممەدا ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە لایەن ئۆکرانیاوە کراونەتە ئامانج.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تێلێگرامدا ڕایگەیاندووە "ڕووسیا بە هەموو ئەو شتانەی لە جبەخانەکەیدا هەیبوو، هێرشی کردووەتە سەر مان و نزیکەی 110 مووشەک هەڵدران کە زۆربەیان خراونەتە خوارەوە".

وەزارە تی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە ئەو هێرشانە ئەوە دەردەخات که نابێت "باس له سەر ئاگربەست" بکرێت له کاتێکدا کە داهاتووی پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا له ژێر گوماندایە.

دیمیترۆ کولبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا وتی "ئەمڕۆ ملیۆنان ئۆکراینی بە دەنگی تەقینەوەکان لە خەو هەڵسان." و گوتیشی "خۆزگە دەنگی تەقینەوەکەی ئۆکرانیا لە هەموو جیهاندا ببیسترایە." ئەو داوای لە هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کرد بەردەوام بن لە ناردنی هاوکاری درێژخایەن بۆ ئەو وڵاتە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا کە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لەوانە ئەمەریکا، فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەی بوون، هێرشەکانی سەرکۆنە کرد و بە "هەوڵێکی بێهیوا و بێهودەیی ڕووسیا بۆ 'خێراکردنی'" هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا ناودێر کرد.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی ڕووسیای شەرمەزار کرد.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، "ئەو هێرشە بیرخستنەوەیەکی جدییە بۆ جیهان کە دوای نزیکەی دوو ساڵ لەم شەڕە وێرانکەرە، ئامانجی پوتن هێشتا نەگۆڕاوە و هەوڵدەدات ئۆکرانیا لەناوببات و زاڵ بێت بەسەر خەڵکەکەیدا."

بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، پوتن "دەبێت ڕابگیرێت".

سەرۆکی ئەمەریکا وتی "مەترسییەکانی ئەم شەڕە سنوورەکانی ئۆکرانیا تێدەپەڕێنێت و کاریگەری لەسەر تەواوی هاوپەیمانانی ناتۆ و ئاسایشی ئەوروپا و داهاتووی پەیوەندییەکانی ترانس ئاتلانتیک هەیە" و ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمەریکا هاوپەیمانییەکی زیاتر لە 50 وڵات پێکهێناوە بۆ پشتگیریکردن لە ئۆکرانیا.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad