English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارە سەرەکیەکانی وشک بوونەوەی دەم و چاو
2023-12-30 [08:26 AM]

ZNA: هەولێر


ڕەنگە پێستی دەم وچاو هەندێک کات لە وەرزە ساردەکاندا وشک ببێتەوە، یاخود لەو وەرزانەی کە وشکن هەندێک کاتیش وشک بوونەوەی پێستی دەم و چاو بە هۆی چەند نەخۆشی وەک چالاکیەکانی غودەی دەرەقی و ناهاوسەنگی میتابۆلیزم و یان بە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە خانە چەوریەکان و دەرنەچونیان توش دەبێت، هەندێک کاتیش ڕەنگە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە بێت

 

. هەروەها دەرمانەکانی گەدە یەکێکن لە هۆکارەکانی وشک بوونەوەی پێستی دەم و چاو، لەگەڵ هەندێک دەرمانیتر وەک دەرمانی زیپکە و هەستیاری

 

. هەندێک کاتیش ڕەنگە بە هۆی تەمەنەوە پێستی دەم و چاو وشک ببێتەوە، چونکە لە کاتێک دا مرۆڤ تەمەنی بەرەو سەرەوە دەچێت پێستی کەمتر دەتوانێت بەرگەی

 

پێکهاتەکانی ناو ئاو بگرێت چونکە تەنک دەبێتەوە هەروەها خانەکانی کەمتر چەوری بەرهەم دەهێنن هەربۆیە لە کاتی بە ساڵاچووندا پێست چرچ و لۆجی تێدەکەوێت.

 

شوشتنی دەم و چاو چەند جارێک لە رۆژێکدا یەکێکیترە لە هۆکارەکانی وشک بوونەوەی دەم وچاو، بەرکەوتنی بۆن و ماددە کیمیاییەکان هەروەها بەرکەوتنی تیسکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ پێستی دەم و چاو وشک دەکاتەوە یەکێکیتر لە هۆکارەکان بریتیە لە پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراک واتە(ڕجیم کردن) بەهۆی ئەوەی لەو کاتانەدا ڤایتامین و کانزا پێویستیەکان کەم دەبێتەوە ڕەنگە پێستی دەم و چاوت وشک بێتەوە.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad