English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە شکست و لەدەستدانی خاڵ
2023-12-31 [05:32 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی فولهام بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا فولهامی خاوەن یاریگا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە تۆپ هاوێژەکانی لەندەن بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا ئارسناڵ دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 5دا لە ڕێگەی بوکایۆ ساکا گۆڵێکی تۆمارکرد،

هەر لەو تایمە فولهامی خاوەن یاریگا لە خولەکی 29دا وەڵامی ئارسناڵی دایەوە و گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هێرش و هەوڵەکانیان، ئەوەبوو لە خولەکی 59 بوبی رید گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی فولهامی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئارسناڵ لە پلەی یەکەمەوە هاتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ، فولهامیش بەکۆکردنەوەی 24 خاڵ پلەی 13ی ڕیزبەندی گرتووە.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad