English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین ئەو خۆراكانەی رێ لە شێرپەنجە دەگرن
2023-12-31 [06:35 AM]

ZNA:هەولێر


تاكە خۆراكێك ناتوانێت بە تەنیا رێ لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بگرێت، بەڵام تێكەڵكردنی چەند خۆراكێك پێكەوە پێكهاتەی جیاواز بەلەش دەدەن و لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەتپارێزن بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە، رێجیمی دژە شێرپەنجە باشترین رێیە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشی شێرپەنجە. 

بەپێی كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی پێنج بەشەخۆراكی هەن كە ئەگەر رۆژانە بخورێت، كێشی لەش ئاسایی دەكەنەوە و لە هەمان كاتدا وەكو دژە شێرپەنجەیەك بەسوودن بۆ لەش.

یەكەم: كنگر، رووەكێكی دڕكاوییە، سەرچاوەیەكی تەواوی سیلیمارینە كە جۆرێكە لە دژەئۆكسید رێ لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەگرێت. بە جوانی هەموو دركەكانی لێ بكەرەوە و تا سپی دەبێتەوە، دواتر بە هەڵم بیكوڵێنە بۆ ماوەی 30 بۆ 45 خولەك و پاشان بیخۆ، بەم شێوەیە بڕێكی زۆر پێكهاتە بەلەش دەدات و رێ لە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت.

دووەم: پاقلە، بڕێكی زۆر ریشاڵی تێدایە كە لە چەندان توێژینەوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە توانای لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە، هەروەها گرێی شێرپەنجەی كەم دەكاتەوە بە هۆی ئەو بڕە زۆرەی ریشاڵەی تێیدایە شێرپەنجەی كۆڵۆن و ریخۆڵەكان كەم دەكاتەوە بە رێژەی %75.

سێیەم: برۆكلی، بەیەكێك لە چارەسەرە سروشتییەكان دادەنرێت بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە سەرچاوەیەكی باشی یسۆتهیۆساناتە كە لە گەڵ شێرپەنجە دەجەنگێت و فشاری ئۆكسان كەم دەكاتەوە و ژەهر لەناو دەبات و كانزا قورسەكان لەناو دەبات و هۆكارە ژینگەییەكان لەسەر لەش لادەبات و كرداری پیربوون هێواش دەكاتەوە. كاریگەرییەكی باشی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێَرپەنجەی پرۆستات.

چوارەم: گێزەر، زۆر پیكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە وەك ڤیتامین ئەی، كەی، دژەئۆكسید. هەروەها گێزەر بڕێكی باش كارۆتینی بێتایی تێدایە كە بەرپرسە بۆ رەنگی پرتەقاڵی لە گێزەردا. بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی كارۆتینی بێتا رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە رێگریكردن لە زۆر جۆری شێرپەنجە بەهۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگرییەوە، كارۆتینی بێتا توانایی كەمكردنەوەی مەترسی پرۆستات و شێرپەنجەی سنگی هەیە. هەروەها بە رێژەی %26 مەترسییەكانی شێرپەنجەی گەدە كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: تەماتە، بەپێی چەندان توێژینەوەی پزیشكی دەركەوتووە كە لیكۆپەینی دژەئۆكسید كە لە تەماتەدا هەیە، بەهێزترە لە كارۆتینی ئەلفا، كارۆتینی بێتا و ڤیتامین ئی بەمشێوەیە مەترسییەكانی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و لەش لە چەندان جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت بەتایبەتی سی و پرۆستات.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad