English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێكی نوێ بۆ خه‌رجكردنی دۆلار ده‌رده‌چێت
2024-01-01 [02:02 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای کرد، تەنیا چەند شوێنێک بۆیان هەیە حەواڵەی دەرەوەیان بە دۆلاری نەختینەیی وەربگرن، دووپاتی دەکاتەوە، بەپێی بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق نابێت مامەڵە نێوخۆییەکان بە دراوى بیانى بکرێن.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، چەند شوێنێک دەتوانن حەواڵەی دەرەوەیان بە دۆلاری نەختینەیی وەربگرن، ئەم بڕیارەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سیاسەتی نەختینەیی و توانای بانکەکان بۆ دابینکردنی پێویستیی کڕیاران لە دراوی بیانی دەرکردووە.

بانكى ناوەندیى عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەپێی بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بۆ ئەوەى متمانە بە دینارى عێراقى زیاتر بێت، نابێت مامەڵە نێوخۆییەکان بە دراوى بیانى بکرێن.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەو شوێنانەى حەواڵەى دەرەکى دەیانگرێتەوە، بریتین لە:

1. نێردە دیپلۆماسییەکان و ئەو رێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییانەی لە عێراق کار دەکەن.

2. ئەو رێکخراوانەى کۆمەڵگەى مەدەنیى ناحکوومى کە لە ئەمیندارێتیی گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق تۆمار کراون، بەو مەرجەی لایەنى پارەدەرى ئەو رێکخراوانە حەواڵەکەیان بۆ عێراق لە ناوخۆی عێراقدا بە دۆلار بدرێت.

3. ئەو گرێبەستە حکوومییانەى بە دۆلارى ئەمریکى کراون و ئەو گرێبەستە بەردەوامانەی پەیوەنداریدارن بە قەرز، کۆمەک و رێککەوتنە دەرەکییەکان.

4. 40%ی ئەو حەواڵانەى کە دەچنە عێراقەوە لە رێگەى ئەو هەناردەکارە عێراقییانەى هەناردەکردنیان بۆ دەرەوە هەیە.

بانکی ناوەندیی عێراق دووپاتی کردووەتەوە، کە بانکەکان ناتوانن بەبێ رەزامەندیی هاووڵاتی، ئەو پارەیەی لە دەرەوە بە دۆلار بۆی حەواڵە کراوە، بۆ دینار بگۆڕێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، جگە لەو شوێنانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێ دراوە، هەروەها رێگە بە بانکەکان دەدرێت دۆلارى حەواڵەکراو بۆ عێراق بە شێوەى "نەختینە" بدەنە ئەو کڕیارانەی کە بۆیان حەواڵە کراوە لەو بڕە پارانەى کە لە بانکەکان هەیە، ئەمەش بەپێی رێککەوتن لەنێوان کڕیار و بانکەکە هەیە.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad