English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكەهەڵگرێكی ئەمریكی دەریای ناوەڕاست بەجێدەهێڵێت
2024-01-02 [10:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزی دەریایی ئەمریكا ڕایگەیاند، كەشتی فڕۆكەهەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد كە دوای هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەكەمدا بۆ بەشداریكردن لە خۆپاراستنی ناوچەیی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كرابوو، دەگەڕێتەوە بۆ بنكەی سەرەتایی خۆی لە ئەمریكا.

كەشتیگەلی شەشەمی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕەكەیدا بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەو كەشتییە فڕۆكەهەڵگرە لە بەندەری سەرەكی خۆیدا جێگیردەكرێتەوە و ئامادەكاریش بۆ جێگیركردنی لە داهاتوودا دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد،وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە لەسەر ئاستی جیهاندا دەكات و توانا بەرفراوانەكانی لە دەریای ناوەڕاست دەپارێزێت.

هەروەها كەشتیگەلی شەشەمی ئەمریكا دەڵێت:  ئێمە هاوكاری هاوپەیمانان و هاوبەشەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەكەدا دەكەین ، وەزارەتی بەرگریش بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە هەر لایەنێكی نێودەوڵەتی یان ناحكومی لە پەرەسەندنی ئەم قەیرانەكە لە دەرەوەی غەززە.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad