English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە شکست هیچى تر لە عێراقى شڵەژاوى میلیشیایی درۆنهاوێژ چاوەروان ناکرێ
2024-01-02 [05:29 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانى


بەدرێژایی مێژووى دروستکردنى دەوڵەتى عێراق نەک هەر هۆکار نەبووە بۆ سەقامگیرى و ئاشتى لە ناوخۆ و بۆ دراوسێی کانى بەڵکو بە ئێستاشەوە هەمیشە ویستى  شەڕانگێزى و خۆسەپاندن و بیرى تاکڕەویی ودیکتاتۆرى و فاشیزمى وشۆڤێنى بەسەریدا زاڵبووە ، ئەوەش ئاماژەیە بەو راستییەى کە دەوڵەتێک  دوور لە ویستى نەتەوە و پێکهاتەکانى دامەزرابێ و هەرگیز بۆنى دیموکراسى و هاوبەشى و پێکەوەژیانى نەکرد بێت ئەستە چیتر چارەسەرى ئەو نەخۆشییە بۆماوەیەی بکرێت و تەنها لێکترازان دەتوانێت ئاشتى و ئاڕامى فەراهەم بکات و لە شەڕانگێرى ودیکتاتۆرى و خۆسەپاندن و ئازاردانى دەوروبەرى دووریبخاتەوە کە ئێستا گەیشتۆتە لووتکە .
عێراق دواى 19 ساڵ لە ڕزگاربوونى لە خراپترین دەسەڵاتى تاکڕەوى لە ناوچەکەدا، بەڵام هێشتاش ئایندەى عێراق و گەلانى عێراق ڕوون نیە، نەک هەر ڕوون نیە بەڵکو ئایندەشى بەرەو تاریکتر هەنگاو دەنێت لەسایەى عەقلێەتێکى دواکەوتو و قەتیس ودۆگماى تایەفى و ئاینى زۆرینەى شیعە مەزهەبەوە، کە بەبەردەوامى لەهەوڵى خۆسەپاندن و زیاتر چەسپاندنى زۆرینەى دەسەڵاتى مەزهەبى خۆیان دەدەن،ئەوەى لە حکوومڕانى ئێستاى عێراق بەکردەوە دەبینرێت ، دیموکراسى نییە بەڵکو دیکتاتۆرى و تاکڕەویی فاشیزمانەیە ، هەروەها گەندەڵى وقۆرخکارى و تاڵانکارییە ، سێیەم بێ سەرەوەرى و نەبوونى یاسا و حکوومەتە ، تەنها  بڕیارى میلیشیایی و مەزهەبییە کە فەرمانى دەرەوەى سنوورەکان پەیرەو جێبەجێ دەکرێت ، ئەوەش بۆتە گرفت و کێشەیەکى گەورە بۆ کورد وقەوارەى کوردستان کە هەموو هیوایەکى لە سەر عێراقى فیدڕاڵى و دەستوورى ودیموکراسى وهاوبەشى هەڵچنیبوو .
بۆیە، ئەوەى ئێستە دەسەڵاتدانى فاشیزمى عێراق بەرانبەر کوردستان ئەنجامى دەدەن چ لە رووى سیاسى و ئابوورى و سەربازییەوە و بەکارهێنانى دادگەوە نەک هیچ دادوەرى و بنەمایەکى نییە ، بەڵکو لێدانى جومگە سەرەکییەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەت کە لەماوەى رابردوو ، چەندین بڕیارى توند بەرامبەر بە پەرلەمان و ئینجا یاسایی نەوت و غاز و لەبارەى پرسى نەناردنى مووچە و بودجەى کوردستان وەک مافێکى دەستوورى کە هەموو ئەو بریارانە ئاماژەیەکى روونن بۆ لێدانى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى سنوورەکانى عێراقەوە بریارى لە  سەردراوە ، بە پێچەوانەوە هەرێمى کوردستان تا ئێستا جگە لەپابەند بوون و جێبەجێکردنى دەستوور هیچ کاردانەوەیەکى نەبووە لە بەرامبەر دا ئەو میلیشیا و گروپە فاشیزمانە هێرش وپەڵاماردانە مووشەکى و درۆنییەکانیان بۆ سەر شوێنە هەستیار و ئابوورییەکان کە  مەرامەکەى دیارە چڕتر کردۆتەوە ،چونکە ئەوان نایانەوێت هەرێمى کوردستان سەقامگیر و پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت و هاوشێوەى ناوچەکانى باشوورو ناوەڕاست کاوڵ و وێران و ناسەقامگیر بێت .
ئەو عەرەبە شیعانەى کە پێش رووخانى ڕژێمى بەعس خۆیان بە ستەملێکراو دەزانى و ئێستا خۆیان بوونە بە شێک لە ستەمکارى و زۆردارى و چەسپاندنى دیکتاتورى و هەر ئەوانیش کە ئێستا دژى گەلى کورد و مافەرەوا دەستوورییەکانى وەستاونەتەوە و مووچەى خەڵکى کوردستان دەبڕن ، گەلى کورد و هەرێمى کوردستان مووشەکباران و درۆنباران دەکرێن ، بۆیە، عێراق چیتر جێگەى متمانە و خاوەن سەروەرى و یاسا و سوپا  نییە ، بەڵکو دەوڵەتێکى لاواز و کۆنتڕۆڵکراویی دەستى وڵاتانى هەرێمى و میلیشیا نایاساییەکان و تیرۆرە کە فەرهەمان لە تاران و قوم و نەجەف وەڕدەگڕن بە ڕاشکاویی لە چەنگى میلیشیاکان و حەشدى تاکڕەو و فاشیزمى شیعى مەزهەبییە کە بەدڵنییاییەوە عێراق بەرەو شەڕوناکۆکیی قوڵترى ناوخۆیی ودەرەکیی دەبەن و چارەنووسى لە حەماس و غەززە باشتر نابێت و  عێراقى لە ژێر هەژموونى ئێران و بەردەوامى دروستکردنى شەڕانگێزى وپەڵاماردانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان و هەرێمى کوردستان جگە لە شکست ووێرانکارى هیچى ترى لە داهاتووى عێراق چاوەروان ناکرێت و ئەستەمە  حکوومەتەکەى محەمەد شیاع سوودانیش بتوانێت رووبەڕووى ئەو تاقم و گروپە میلیشیا نایاسایی و بەکردەوە تیرۆریستانە کە فەرمان لەدەرەوەى سنوورەکان وەردەگرن بۆتێکدانى سەقامگیرى ولەبابردنى فیدڕاڵى و دەستوور ودیموکراسى و هابەشى کۆنتڕۆڵ  بکات.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad