English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج ڕاهێنانی ئاسان بۆ نە‌هێشتنی چەوری قۆڵەکانت
2024-01-02 [09:07 AM]

ZNA: هەولێر


1-بەپێوە ڕابووەستە و قاچەکانت کەمێک کراوە بێت، پاشان قۆڵەکانت درێژ بکە بۆ لای ڕاست و چەپ پاشان قۆڵت بە خڕی بسوڕێنە 20 جار پاشان 15 چرکە پشوو وەربگرە و دووبارەی بکەرەوە بە پێچەوانەوە، دواتر پشوو وەربگرەوە دووبارەی بکەرەوە نزیکەی 10-15 جار، بەڵام لەپی دەست دابخە.

 

2-بەهەمان شێوە ڕابووەستە، قۆڵەکانت درێژ بکە بە لای ڕاست و چەپدا، دواتر لە شێوەی مقەست یان پیتیXئینگلیزی قۆڵەکانت بهێنەوە بۆ ناوەوە 20 جار دواتر 15 چرکە پشوو بدە و دووبارەی بکەرەوە 10-15 جار.

 

3-بەپێوە ڕادەوەستیت و دەستەکانت دادەخەیت، پاشان بە پەستانێک زۆر بۆ سەر قۆڵت بەرەو دواوەی دەبەیت بەخێرایی بۆ ماوەی 20 جار دواتر 15 چرکە پشوودان و دووبارەکردنەوەی 10-15 جار.

 

4-ئەمجارەیان هەردوو قۆڵت بەرەوە سەرەوە دەبەیت بەهەمان شێوازی وەستان، هەردوو قۆڵت تا ئاستی سەروو سەر بەرز دەکەیتەوە بە ڕێکی، پاشان دەیگەڕێنیتەوە ئاستی سەرت 20 جار و 15 چرکە پشوودان و دووبارە کردنەوەی 10-15جار.

 

5-وەک چۆن لەسەر کورسی دادەنیشیت ئەژنۆکانت بنوشتێنەرەوە بە گۆشەی 45، بەڵام لە خوارەوە پێیەکانت نێوانیان کەمێک هەبێت، پاشان قۆڵت بەرەوە سەرەوە بەزر بکەرەوە و بیهێنەوە دەکرێت کیلۆش بەرز بکەیتەوە ئەم راهێنانە 20 جار ئەنجامبدە و پشوو بدە بۆ ماوەی 15 چرکە دەست پێبکەرەوە 10-15 جاری دیکە ئەنجامی بدە. تێبینی/ کاتێک دەڵێین 10-15جار، واتە 15 کۆمەڵەی 20، واتە 300 جار و هەر جارێک 20 ڕاهێنان.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad