English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەیت؟
2024-01-02 [11:11 AM]

ZNA: هەولێر


1-کەمخەوی هۆکارێکی سەرەکیە، چونکە زیان بە هۆڕمۆنی برسێتی دەگەیەنێت و زیادی دەکات بەڕێژەی لە %30 کە ناسراوە بە "گریلین" لە گەدەدایە، لەهەمانکاتدا کاریگەری لەسەر شەکری خوێن دروستدەکات، بەرهەمی ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە، هەموو ئەمانەش هۆکاری هەستکردنن بە برسێتی.

 

2-زیادەڕەویکردن لە ئەنجامدانی وەرزش و ڕاهێنان، چونکە ڕێژەی ئەو هۆڕمۆنانەی بەرپرسن لە برسێتی بەرزدەکاتەوە، هەر بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن دوای

 

وەرزش خواردنی تەندروست بخۆن. 3re-زۆر کارکردن و ئارەقکردنەوەو ماندووبوون، هۆکارێکە بۆ کردنەوەی ئارەزووی خواردن، چونکە هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێ "کۆرتیزول" زیاد دەکات، بیرکردنەوەی زۆریش هۆکارێکە بۆ برسێتی.

 

4-کەمی ئاو خواردنەوە، کاتێک هەست بە برسێتی دەکەیت پێش هەموو شتێک ئاو بخۆرەوە، چونکە زۆرکات هەستکردن بە برسێتی لە ئەنجامی کەمی ئاوە لەلەشدا، بەڵام هەست بە تینوێتی ناکەیت و لەشت پێویستی بە شلەمەنیە.

 

5-خواردنەوە کهولیەکان، ڕێژەی هۆڕمۆنی گریلین کە بەرپرسە لە برسێتی بەرزدەکەنەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیاتر برسیبوون، جگەلەوەش لەکاتی خواردنەوەی کهولدا بە خۆراکی وەک چەرەسات و شتی سووک گەدە تێردەکەیت، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی زوو برسی بیتەوە.

 

6-بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان نانی بەیانی زۆر گرنگە و پێویستە بایەخی پێ بدرێت و بخورێت، چونکە نەخواردنی هۆکارێکە بۆ برسێتی بەردەوام و قەڵەوی.

 

7-شیرینی و خواردنە خێراکان و جپسی پەتاتە و پسکیت بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە و موغەزی نییە بۆ لەش، هەر بۆیە بۆ ماوەیەکی کەم تێرتدەکات و زوو برسی دەبیت. 8-

 

برسیبوون بۆ ماوەیەکی زۆر کاردەکاتە سەر هۆڕمۆنی لیبتین کە بەرپرسە لە هەستی تێری، زیانی هەیە و هۆکارێکە بۆ زوو برسیبوونەوە و ئارەزووکردنی خواردن. 9-هاوبەشیکردنی خواردن لەگەڵ هاوڕێ و دۆست و کەسەکاندا بە قەرەباڵغی لەدەرەوە بە خواردنی ناتەندروست، هۆکارێکە بۆ دووبارە برسیبوونەوە، هەر بۆیە هەوڵبدە خواردنی تەندروست و گونجاو هەڵبژێریت.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad