English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٠ جۆری خواردن رێگریی دەکەن لە گیرانی دەمارەکانی خوێن
2024-01-02 [08:35 AM]

ZNA: هەولێر


١- ئەسپەرەگۆز یەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ پاککردنەوەی دەمارەکانی خوێن بریتییە لە ئەسپەرەگۆز، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (K,B1,B2,C,E) و چەندەها کانزای پێویست. ئەسپەرەگۆز رێگریی دەکات لە گیرانی دەمارەکانی خوێن و دەبێتەهۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.

 

٢- ئەڤۆگادۆ توێژینەوەکان سەلماندوویانە خواردنی رۆژانەی ئەڤۆگادۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری جۆری خراپ بە رێژەی %٢٢، و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی چەوری جۆری باش بە رێژەی %١١. چەوری جۆری باش دەبێتەهۆی رێگرییکردن لە گیرانی دەمارەکانی خوێن. سەرەڕای ئەمانەش، ئەڤۆگادۆ بڕی ٤ گرام پرۆتین و ١١ گرام فایبەری تێدایە.

 

٣- برۆكلی برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (K) کە رێگریی دەکات لە رەقبوونی دەمارەکان.

 

٤- دارچینی خواردنی رۆژانەی یەک کەوچک لە دارچینی دەبێتەهۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵ لەناو خوێن لەگەڵ رێگرییکردن لە گیرانی دەمارەکان. دارچینی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسید کە رێگریی دەکات لە دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە و پیربوون.

 

٥- قاوە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی (٢٠٠-٥٠٠) میلیلتر قاوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی %٢٠ کەمدەکاتەوە. پێویستە ئاگاداربیت کە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە یان هەر وریاکەرەوەیەکی تر دەکرێت ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی دڵ، چونکە دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی فشاری خوێن و خێرالێدانی دڵ.

 

٦- چای سەوز چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدی (کاتیکین)، کە دەبێتەهۆی رێگرییکردن لە هەڵمژینی کۆلیسترۆل لەناو کۆئەندامی هەرسدا.

 

٧- گوێز خواردنی رۆژانەی گوێز دەبێتەهۆی دابەزاندنی فشاری خوێن، کەمکردنەوەی هەڵئاوسان و پاککردنەوەی دەمارەکانی خوێن لەو شتانەی دەبنەهۆی گرتنی. گوێز دەوڵەمەندە بە چەوری جۆری باش، ڤیتامین (E)، فایبەر و پڕۆتین.

 

٨- زەیتی زەیتون زەیتی زەیتونیش بە هەمان شێوەی گوێز دەوڵەمەندە بە چەوری جۆری باش کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵی ناو خوێن، زەیتی زەیتوون بە یەکێک لە تەندروستترین زەیتەکان دادەنرێت بۆ چێشتلێنان و دروستکردنی خواردن. بەپێی توێژینەوەیەک، بەکارهێنانی زەیتی زەیتون لە جیاتی زەیتەکانی تر بۆ چێشتلێنان، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی %٤١ کەمدەکاتەوە.

 

٩- سپێناخ سپێناخ دەوڵەمەندە بە فایبەر، پۆتاسیۆم و ڤیتامین (B9)، هەموو ئەمانە بەسوودن بۆ تەندروستی دڵ. ١٠- زەردەچەوە زەردەچەوە دەوڵەمەندە بە مادەی (کیرکیومین) کە بە یەکێک لە باشترین مادەکانی سروشت دادەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان، بۆیە خواردنی زەردەچەوە دەبێتەهۆی رێگرییکردن لە زیانگەیاندن بە دیواری دەمارەکانی خوێن.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad