English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی چەوەندەر چین
2024-01-03 [01:20 AM]

ZNA:هەولێر


چەوەندەر یەکێکە لەو ڕووەکە ژێر زەوییانەی کە خواستی زۆری لەسەرە و زۆرجار لە دروستکردنی زەڵاتەدا بەکاردێت، بەڵام زۆر کەس بە خواردنی بێزار دەبن و نایخۆن.

پزیشکان ڕێنمایی دەدەن لەسەر خواردنی چەوەندەر و هانمان دەدەن زۆر بەکاریبێنین لە ژەمە خوارنەکانماندا، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین بی و ماددەی ئاسن و ماددەکانی مەگنیسۆم و پۆتاسیۆم و زۆر ماددەی تری تێدایە.

سوودەکانی خواردنی چەوەندەر بۆ لەش..

چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ترشی نایتریک دوای خواردنی لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی نایتریک، کە سوڕی خوێن چالاک دەکات و پاڵەپەستۆی خوێن کەم دەکاتەوە.

ماددەی ئەلکالیدۆ و ڤیتامین بی تێدایە، کەپێکەوە ترشی ئەمینی لە خوێندا کەم دەکەنەوە و ئەمەش زیانەکانی سەر دڵ و دەمارەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

خوارنەوەی چەند پەرداخێک شەربەتی چەوەندەر دەبێتە هۆی ڕاگرتنی زیاتری میزکردن، زۆر جار وەرزشەوانان پێش یارییەکانیان شەربەتی چەوەندەر دەخۆن بۆ ئەوەی خۆڕاگریان بۆ میز زیاتر بێت لە کاتی مەشق و یاریکردندا.

پێشتر ئاماژەمان پێدا کە چەوەندەر ئۆکسیدی نایتریک دروستدەکات، ئەمەش بەسودە بۆ چالاککردنی مێشک بە تایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو بۆ ئەوەی سەرنجی مێشک (تەرکیز) و وردەکاری و چالاکی مێشکیان زیاتر بێت.

کار و چالاکییەکانی جگەر باشتر و خێراتر دەکات، جگەر ئەرکێکی قورس جێبەجی دەکات ئەویش پاککردنەوەی خوێنە لە ژەهرەکان، دەتوانیت چەوەندەر بخۆیت بۆ یارمەتیدانی جگەر و پاککرنەوەی جۆگەی خوێن .

چەوەندەر پڕە لە ماددەی بەتالەینک، ئەم ماددەیە دژی نەخۆشییە درێژ خایەنەکانە وەکو قەڵەوی و شێرپەنجەی دڵ، بۆیە زۆرکات پزیشکان چەوەندەر بە دژە شێرپەنجە ناودەبەن.

ڕۆژانە کوپێک شەربەتی چەوەندەر چارەسەرە بۆ نۆخۆشیەکانی قەبزی و مایەسیری و هەوکردندی ڕیخۆڵە.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad