English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنی کولەکە
2024-01-03 [01:36 AM]

ZNA: هەولێر


کولەکە پێکهاتەیەکە سەر بەخێزانی شوتی و خەیارە سوودێکی زۆری هەیە لەڕووی تەندروستییەوە، چونکە بڕێکی باش ئاو و ماددەی ڕیشاڵی و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامیناتی تێدایە و دەتوانیت بەزۆر شێواز ئامادەی بکەیت

 

. سوودەکانی کولەکە کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵیەوە، لەهەمانکاتدا یارمەتی هەرسکردنی چەوری دەدات لە گەدەدا.

 

بەگوێرەی هەواڵەکەی " thaqafnafsak" کولەکە ڕێژەی کالۆری کەمە، هەر بۆیە یارمەتی برسێتی دەدات لەڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی ئاو و پێکهاتەی ڕیشاڵی لەشت، کێشت دادەبەزێنێت و چەوری لەشت دەتوێنێتەوە.

کولەکە ڕێژەیەکەی زۆر لە مەگنسیۆمی تێدایە کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی جەڵتە و سەکتەی دڵ و مێشک و خوێنبەرەکان، جگلەوەش دەبێتەهۆی پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن، ئاستی ڤیتامین ئای و جی بەرز دەکاتەوە دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەجەنگێت

 

. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B کە سەرچاوەی سەرەکی چارەسەری نەخۆشیەکانی شەکرەیە، ئاستی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە

 

. پێکهاتەی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی پەستانی خوێن دەدات و سنورێک بۆ نیشانەکانی نەخۆشی پڕۆستات دادەنێت و ڕێگریی لە دروستبوونی دەکات

 

. بەهۆی بڕێکی زۆی ئاو لە کولەکەدا، باشترین پێکهاتەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و دواخستنی چرچولۆچی رووخسار، لەهەمانکاتدا بۆ قژ بەسوودە و گەشە بە مووەکان دەدات.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad