English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ سەبارەت بە هێرشی حوسییەکان ئەنجام دەدات
2024-01-03 [03:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی ئاسایشی دەریای سوور دوای زنجیرەیەک هێرشی چەکدارە حوسییەکان، کە بنکەکەیان لە یەمەنە، بۆ سەر کەشتییەکانی ناو ڕێڕەوی ئاوی سەرەکی.

لە مانگی دەوە حوسییەکان هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و بەلەمیان دەستپێکردووە و ئەو کەشتیانەیان کردووەتە ئامانج کە دەڵێن پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە یان گەشت بۆ ئیسرائیل دەکەن. چەکدارەکان دەڵێن وەک هاوسۆزییان بۆ فەلەستینییەکان لە غەززە ئەو کارانە دەکەن.

لە بەیاننامەیەکدا، نەیت ئیڤانس، وتەبێژی نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "ئەو هێرشە ناڕەوا زۆرانەی کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنەوە سەرچاوە دەگرن، مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسایشی دەریایی".

ئەم هێرشانە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیاوە وەڵامی سەربازییان پێدرایەوە، ئەمەش وایکرد ئەمەریکا هاوپەیمانییەکی وڵاتان بۆ پاراستنی هێڵەکانی کەشتیوانی پێکبهێنێت.

ژمارەیەک کۆمپانیای بارهەڵگری بازرگانی گۆڕانکارییان لە کارەکانیان کردووە، کەشتیەکانیان لە دەریای سوور و گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست لە ڕێگەی کەناڵی سویسەوە دوور خستووەتەوە و لەبری ئەوە ڕێگایەکی درێژتر بە دەوری باشووری ئەفریکادا بەکاردەهێنن.

ناوەندی فەرماندەیی ئەمەریکا شەوی سێشەممە هەواڵی هێرشێکی نوێی حوسییەکانی ڕاگەیاند و گوتی "حوسییەکانی سەر بە ئێران دوو مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتییان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەی دەریای سووری باشوور کرد. چەندین کەشتی بازرگانی لە ناوچەکەدا کاریگەرییەکانی ئەو مووشەکە بالیستیکە دژە کەشتییانەیان بۆ ناو ئاوی دەوروبەریان ڕاگەیاندووە هەرچەندە هیچ زیانێکی گیانیان ڕانەگەیاندووە."

هەوەها CENTCOM دەشڵێت "ئەم کارە نایاساییانە ژیانی دەیان دەریاوانی بێتاوانی خستە مەترسییەوە و بەردەوامن لە تێکدانی ڕەوتی ئازادی بازرگانی نێودەوڵەتی. ئەمە 24هەمین هێرشە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووری باشوور لە دوای 19ی یازدەوە".

 

voa





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad