English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: دوو مووشەک لە یەمەنەوە ئاراستەی دەریای سوور کراون
2024-01-03 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، دوو موشەکی بالیستی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە یەمەن ئاراستەی باشووری دەریای سوور کراون.

لەوبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە یەمەنەوە دوو موشەکی بالیستیان ئاراستەی باشووری دەریای سوور کردووە".

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکە، ھیچ زیانێکی نەبووە.

باسی لەوەش کردووە: "ئەم ھێرشە نایاساییانە، ژیانی دەیان دەریاوانی بێتاوانیان خستۆتە مەترسییەوە، ھەروەھا ھێرشەکان بوونەتە مایەی تێکدانی کاری بازرگانی نێودەوڵەتی".

لە ١٧ تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ئەمە ٢٤ھەمین ھێرشە کە لەلایەن حووسییەکانەوە بۆسەر کەشتی بازرگانییەکان لە دەریای سوور ئەنجامدراون.

تا ئێستا حووسییەکان، ھێچ ڕاگەیەندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad