English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند نیشانەی کەمبوونی ڤیتامین
2024-01-03 [04:15 AM]

ZNA: هەولێر


ماندوویەتی یەکێک لە باوترین نیشانەکانی تووشبوون بە کەمبوونی ئاسنە. بەڵام کەمبوونی ڤیتامین بەشێوەی ماندوویەتی خۆی دەرناخات.

 

هەندێک جار لەوانەیە کێشەیەک لە جەستەدا دروست بێت کە زۆرینەمان نازانین کە هۆکارەکەی کەمبوونی ڤیتامینە. لەدرێژەدا لەگە: بەشێک لە نیشانەکانی کەمبوونی ڤیتامین ئاشنا دەبین

 

. ئێشی ماسولکەکان ئەگەر بە بەردەوامی و بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو، بۆ نموونە بە بێ ئەوەی وەرزشێکی قورستان ئەنجام دابێت، هەست بە ئێشی ماسولکەکانتان بکەن، تووشی کەمبوونی ڤیتامین D هاتوون

 

. ئەگەر هاوکات لەگەڵ ئێشی ماسولکە، هەست بە ئێشی ئێسک و ددانەکانیشتان بکەن پێویستە سەردانی پزیشک بکەن

 

. تەزینی قاچ ئەگەر کە بەری پێتان بتەزێت و لە کاتی رۆیشتندا هەست بە هاوسەنگی ناکەن و دەکەونە زەوی، لەوانەتە تووشی کەمبوونی ڤیتامین B12 هاتبێتن. ڤیتامین B12 شوێندانەرە لەسەر کارکردەکانی مێشک. ئەگەر ئاستی ئەم ڤیتامینە کەم بێت مێشک ناتوانێ پەیوەندی لەگەڵ عەسەبەکانی جەستە بگرێت.

 

کێشەی بینین لە شەودا کێشەی بینین لە شەودا پەیوەندی بە کەمبوونی ڤیتامین Aـەوە هەیە

 

. ڤیتامین A هاوکارە لە دروستکردنی ئەو خانانەی چاو کە تیشک وەردەگرن و کەمبوونەکەی دەبێتە هۆی ئەوەی شەوانە بە باشی نەبیننن. دژکردەوەی هێواش ئایا ناتوانن بەخێرایی تۆپەکە بگرنەوە؟ ئایا لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا و کاتێک شتێک دێتە سەر رێتان بەخێرایی ناتوانن ستۆپ بکەن؟ ئەم کێشانە لەوانەیە پەیوەندی بە کەمبوونی ڤیتامین Eـیەوە هەبێت نەک گێژبوون

 

. ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستیی مێشک بەسوودە و هاوشێوەی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی پەیوەندی نێوان مێشک و جەستە بەگشتی

 

. درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان بەشێک لەم کێشیە پەیوەندی بە کەمبوونی ڤیتامین Cـیەوە هەیە. خانەکانی پێست و ئەو خانانەی کە پاش دروستبوونی برین دەبێ خۆیان نۆژەن بکەنەوە، پێویستیان بە ڤیتامین C و زینک هەیە. چاکبوونەوەی برینەکان بە بێ بوونی ئەم مەوادە زۆر ئەستەمە.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad