English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ریال مەدرید بەزەحمەت لە سانتیاگۆدا سێ خاڵی بەدەستهێنا
2024-01-03 [09:16 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مايوركای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی مێرنگی توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە مايوركا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هێرشی مەترسیداریان لەسەر گۆڵی یەکتر دروستکرد، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەکان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، ئەوەبوو لە خولەکی 78دا بە لێدانێکی سەر یاریزان ڕۆدریگو گۆڵی پێشکەوتنی یانەی شاهانەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دێت، مایورکاش 18 خاڵی هەیە و لەپلەی 14 دایە.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad