English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا سرکەی سێو زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنێت؟
2024-01-04 [01:04 AM]

هەولێر : ZNA


گرنگیدان بە تەندروستی ددان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کێشەکانی زۆر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی زەردەخەنە و ڕوخسارێکی جوان، بۆیە پێویستە ڕۆژانە بە فڵچەی ددان دووجار پاکبکرێتەوە و ئەو خواردنانە نەخورێن کە زیانی پێدەگەیەنن

 

. سرکەی سێو ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی، دژەئۆکسان و کانزاکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە وەک لەدەستدانی کێش، دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت یان بە خەستی بەکاربهێنرێت کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی ددانەکان دەبێت.

 

بەپێی ماڵپەڕی”onlymyhealth”، سرکەی سێو ترشی زۆرە ئەگەر بەخەستی ڕێژەیەکی زۆری لێبەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی بێهێزی مینای ددان و خوورانی چینی دەرەوەی ددان، ئەوەش مەترسی توشبوون بە کلۆربوونی ددانەکان و لەدەستدانی زیاددەکات، لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاربوونی ددان بەهۆی بێهێزبوونی مینای ددان، ئەو کەسانەی سرکەی سێو بەخەستی و ڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنن بەدەست سووتان یان برینی ناودەم دەناڵێنن.





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad