English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی ئەژنۆ ئازاری هەیە و چارەسەری چییە
2024-01-04 [06:03 AM]

ZNA:هەولێر


سەرەتا دەبێت بزانین ئەژنۆ پێکهاتەیەکی ئاڵۆزی هەیە؛ هەم ئێسکی تێدایە، هەم ناوپۆشی جومگەی تێدایە، هەم کڕکراگە، هەم پەتی پێکەوە بەستنی ئێسکەکان، هەم ژێی بەستنەوەی ماسولکەکان بە ئێسکەکانەوە، هەروەها توورەکەی پڕ ئاو کە لەنێوان ژێ و ئیسکەکان هەن و جووڵەیان ئاسان دەکەن.

ئازارەکە ڕەنگە بەهۆی گرفتی یەکێک لەمانە بێت، واتە هەموو کات ئازارەکە هی ئێسک نییە و لەناو جومگەکە نییە، هەریەکەشیان هۆکار و چارەسەری تایبەتی هەیە.

بەهۆی زەبر و زۆر ماندووبوونەوە پەتەکان دادەخورێن یان دەپچڕێن، ژێیەکان بەهۆی جووڵەی زۆر دووبارەوە تووشی هەوکردن دەبن، توورەکە ئاوییەکان هەودەکەن و دەئاوسێن لە هەندێک کار و پیشەدا، کڕکراگەکان دادەخوڕین و درزدەبەن لەگەڵ چوونە تەمەن، ئێسکەکان تووشی سووان و جۆرەها گرفتی تر دەبن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن و ماندووبوونی چەند بارەدا، ناوپۆشی جومگەکان تووشی ڕۆماتیزم یان هەوکردن دەبن.
هەندێک لەم ئازارانە کورتن و تێدەپەڕن، بەڵام هەندێکی دیکەیان درێژە دەکێشن و ئاڵۆزی و گرفتی زۆر دروستدەکەن.

بۆیە گرنگە ئازاری ئەژنۆ لەلایەن پسپۆڕی جومگەوە دەستنیشان بکرێ و چارەسەربکرێت، ڕێگای چارەسەر ڕەنگە دەرمانی کورتخایەن یان درێژخایەن بێت، دەرمانی دژە ئازار و دژەهەوکردن و چارەسەری قورستری کیمیاییش ئەگەری هەیە بەپێی جۆری نەخۆشییەکە، هەندێکجارییش پێویست بە دەرهێنانی شلەی هەوکردووی جومگەکە دەکات و بڕیاردەدرێت ئایا دەرزی بۆ ناو جومگەکە بکرێت یان نا.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad