English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دواساتەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2024-01-05 [10:10 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لاس پاڵماس.

 

لە ئەنجامدا یانەی بەرشلۆنە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە لاس پاڵماس بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 12 مونیر حەدادی گۆڵی پێشکەوتنی لاس پاڵماس گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

 

لە تایمی دووەمدا، توانی بەرشەلۆنە گەڕایەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 55 فیران تۆرێس ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، دواتر لە خولەکی 90 لێدانێکی سزای بۆ بەرشەلۆنە هەژمارکرا و یاریزانێکی لاس پاڵماسی بە کارتی سوور کردە دەرەوە و ئیلکای گۆندۆگان سەرکەوتوانە گۆڵی بردنەوەی بارسای تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی و لاس پاڵماس 29 خاڵی هەیە و لە پلەی دەیەم دەبیندرێت.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad