English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەرامبەر ئاشكراكردنی تۆڕی دارایی حەماس، ئەمەریکا ده‌ ملیۆن دۆلار وه‌ك پاداشت دەدات
2024-01-06 [09:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەتا 10 ملیۆن دۆلار پاداشتی تەرخان کردووە بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی پەکخستنی میکانیزمە داراییەکانی ڕێکخراوی حەماس.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە ڕۆژی هەینی، 5ی مانگی یەک، بڵاویکردووەتەوە، ئەو خەڵاتە لە چوارچێوەی "بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری"یە و مەبەست لێی وەرگرتنی زانیارییە لەسەر 5 کەسی بزووتنەوەی حەماس کە ئاسانکاری دارایی بۆ ئەو گرووپە دەکەن و ئەوانەش بریتین لە عەبدولباسیت حەمزە ئەلحەسەن خەیر، عامر کەمال شەریف ئەلشوا، ئەحمەد سەدۆ جەهلەب، وەلید محەمەد مستەفا جەدوڵڵا و محەمەد ئەحمەد عەبدولدایم نەسڕوڵڵا.

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات کە هەر 5 کەسەکە لەلایەن ئەمەریکاوە وەک تێرۆریست دەستنیشانکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە عامر کەمال شەریف ئەلشوا، ئەحمەد سەدۆ جەهلەب، وەلید محەمەد مستەفا جەدوڵڵا کە سێ ئەندامی سەرەکی تۆڕی دارایی حەماسن، دانیشتووی تورکیان و عەبدولباسیت حەمزە ئەلحەسەن خەیریش دانیشتووی سودانە.

ڕاگەیاندراوەکە شوێنی نیشتەجێبوونی محەمەد ئەحمەد عەبدولدایم نەسڕوڵڵا کە یەکێکی دیکەی ئەو تۆڕەیە ئاسانکاری دارایی بۆ حەماس دەکەن، نەخستووەتەڕوو، بەڵام دەڵێت ناوبراو پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دامودەزگاکانی ئێران هەیە و دەستی هەبووە لە گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ حەماس، بە تایبەتی بۆ لقی سەربازیی ئەو گرووپە و لیواکانی عزەدین قەسام.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەو پاداشتانە پێشکەش دەکرێت بەو کەسانەی کە هەر جۆرە زانیارییەک لەسەر هەر سەرچاوەیەکی داهات بۆ حەماس و بەخشەرە گەورەکانی دەخاتەڕوو. یان بۆ زانیارییەکان سەبارەت بەو دامەزراوە داراییانە کە ئاسانکاری بۆ مامەڵەکانی حەماس دەکەن و هەروەها زانیاری لەسەر کۆمپانیاکانی دابینکردنی تەکنەلۆژیا بۆ حەماس و پلانە تاوانکارییەکان کە قازانجیان بۆ حەماس هەیە.

ئەمە پێنجەمین بڕیاری سزای ئەمەریکایە بۆ سەر حەماس دوای هێرشەکەی ئەو گرووپە بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو کە بوو بە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1200 کەس لە ئیسرائیل و بە بارمتە گرتنی 240 کەسی دیکەش.

 

voa





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad