ZNA:هەولێر
تور پێکھاتەیەکی خۆراکی گرنگە کەرێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کەکاری ئۆرگانەکان باشتر دەکات. لەنێو سوودەکانی تری تووردا: بەھێزکردنی گورچیلەکان بۆ باشترکردنی ئەدای خۆی، باشترکردنی کاری رژێنی دەرەقی، لەناوبردنی بەردی گورچیلە و زراو، دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵ و کێشی زۆر و ترای گلیسراید و باشترکردنی سوڕی خوێن، دابەزاندنی رێژەی شەکرە، باشترکردنی ھەرس.دکتۆری ئۆنلاین دەکرێ بەم شێوەیە بەکاربێت: شێوەی یەکەم: پێکھاتەکان: ٥ تور ٢ لیمۆ سەرەتا تورەکە بدە لەخەڵاتە و ئاوی لیمۆکەی تێ بکە و بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ بیخۆ، لەگەڵیدا رۆژانە ٢ لیتر ئاو بخۆرەوە. شێوازی دووەم : پێکھاتەکانی: ٤ لیمۆ ١ پارچە زەنجەبیل نیو کەوچک ھەنگوین ٤ تور پێکھاتەکان بدە لەخەڵاتە و ( ١ بۆ ٣) کەوچکی لێ بخۆرەوە لەرۆژێکدا..
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad