English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابییەک تەقە لە قوتابییەکانی دیکە دەکات شەش کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
2024-01-07 [08:52 AM]

ZAN - هەولێر


دوای تەقەکردن لەناو قوتابخانەیەک لە ویلایەتی ئایۆوای ئەمەریکا، منداڵێک گیانی کوژرا و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، خوێندکارێکی "ئامادەیی پێری" تەقەی لەناو قوتابخانەکەدا کردووە و بەهۆیەوە خوێندکارێکی پۆلی شەشەم کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

بەپێی وەزارەتی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی ویلایەتی ئایۆوا، پۆلیس لەکاتی گەڕان بەناو قوتابخانەکەدا ئامێرێکی تەقەمەنی دروستکراوی دۆزیوەتەوە و پووچەڵکراوەتەوە.

ڕووداوی تەقەکردن لە ویلایەتی ئایۆوا بەشێکە لە کێشەی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی چەکداری لە قوتابخانەکانی ئەمەریکادا، کە لەم ساڵانەی دواییدا خراپتر بووە، بەو پێیەی داتا فەرمییەکان دەریانخستووە کە لە ساڵی 2023دا 346 ڕووداوی لەم جۆرە ڕوویانداوە.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad