English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی شا.. بەرشەلۆنە بە زەحمەت خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو
2024-01-08 [09:11 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی بارباسترۆ بوەوە.

 

لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە بارباسترۆ بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی بارسا بە بەهێزی بیندرا و دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و توانیان لە خولەکی 18 لە رێگەی فێرمین لۆپێزەوە گۆڵێک تۆماربکەن و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 51 دا یاریزان رافینها بەرشەلۆنەی کردە خاوەن دوو گۆڵ، 

دوای تێپەڕبوونی نۆ خولەک و لە خولەکی 60دا بارباسترۆ ئەنجامەکەی بە گۆڵێک کەمکردەوە، دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بارسا هەژمارکرد و لە خولەکی 88دا لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی بارباسترۆ هەژمارکرد و مارک پارک گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم شێوەیە بەرشەلۆنە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەکە و بارباسترۆش ماڵئاوایی کرد.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad