English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفسەرانی ئیسرائیل هۆشداریی لە راپەرینی فەڵەستینییەکان دەدەن لە کەناری ڕۆژئاوا
2024-01-09 [09:29 AM]

ZNA - هەولێر


تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکە ئەمنییەکان چەند جارێک هۆشدارییان بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان داوە، لەوەی کە کەناری ڕۆژئاوا لە لێواری توندوتیژییەکی گەورەدایە.

بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی 12، هێرزی هالێڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و فەرماندە باڵاکانی دیکەی سەربازی ئەم هۆشدارییانەیان گەیاندووە و ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل مەترسی کردنەوەی بەرەیەکی نوێی لە کەرتی ڕۆژئاوای غەززە و پێکدادانەکانی بەردەوامی لەسەر سنووری باکوور لەگەڵ حزبوڵڵا هەیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەندامانی دیکەی کابینەی جەنگ، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری و بێنی گانتز، وەزیری بەرگریش هۆشدارییان پێدراوە لە ئەگەری دروستبوونی نائارامی گەورە لە کەرتی ڕۆژئاوا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو نیگەرانییە بەهۆی ڕاگرتنی سەدان ملیۆن دۆلار لە داهاتی باجی سەر بە دەسەڵاتی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە دێت، ئەمە جگە لەوەی ڕێگە نادات نزیکەی 150 هەزار کرێکاری فەڵەستینی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە ئیسرائیل و شوێنە نیشتەجێبوونەکانیان.

لە زاری فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەڵێن: "ڕەنگە بە راپەرینی سێیەم (لە کەناری ڕۆژئاوا) کۆتایی پێ بێنین بەهۆی ناڕەزایی کە لە ئەنجامی سەختی ئابووری و نەهاتنی کرێکاران بۆ ناو ئیسرائیل دروست دەبێت".





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad