English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستییەکانی زەعفەران
2024-01-09 [11:14 AM]

هەولێر : ZNA


زەعفەران بەهاراتێکە کە لە گیاکەوە بەرهەم دێت کە هەمان ناوی هەیە و ناوە زانستییەکەی "کرۆکۆس ساتیڤۆس/ Crocus Sativus"ـە. گوڵی زەعفەران لە پرۆسەیەکی تایبەتدا وشک دەکرێت و پاشان لە خواردنەکاندا بەکاری دێنن. زەعفەران زیاتر لە ١٥٠ مادەی بەسوودی تێدایە بۆ نموونە: کارتنۆئیدم سافرانال، ئەنتی‌ئۆکسیدەنت، مەوادی کانگەیی و ڤیتامینەکان کە هەموویان بۆ تەندروستیی جەستە پێویستن. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لە سوودەکانی ئەم بەهاراتە بەبایەخە دەکەین

 

. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری: ڤیتامین C

 

یان ئاسکۆربیک ئاسید رۆڵێکی گرنگی لە تەندروستیی مرۆڤدا هەیە و دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی خڕۆکەی سپی کە یەکەم هێڵی بەرگری جەستە پێک دێنن

 

. زەعفەران سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ئەم مادە بەبایەخە. زیادکردنی خێرایی سووڕی خوێن: زەعفەران وزەبەخشە وبە بەرزکردنەوە ئاستی میتابۆلیزمی جەستە، خێرایی سووڕی خوێن زیاد دەکات و بەم شێوەیە خانەکان ئوکسجینێکی زیاتریان پێدەگات و ئەندامەکانی جەستە بەهێز دەبن

 

. پاراستنی تەندروستیی دڵ: پوتاسیۆم یەکێکە لەو کانزایانەی کە لە پێکهاتەی زەعفەراندا هەیە

 

. پوتاسیۆم دەبێتە هۆی هەراوبوونەوەی دمارەکان و بەم جۆرە فشاری خوێن دەبێتەوە. کەوابوو زەعفەران بەرگیری لە جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات. شەکرە کۆنتڕۆڵ دەکات: زەعفەران دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز. مەنگەنیز دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ رێکخستنی شەکری خوێن. لەئێستادا نەخۆشیی شەکرە یەکێک لە باوترین نەخۆشییەکانی و ملیۆنان کەس تووشی بوون. بە رێکخستنی شەکری خوێن، ئانسۆلین و ئاستی گلۆکۆز دەتوانن بەرگیری لە جۆری دووەمی ئەم نەخۆشییە بکەن.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad