English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن: هێرشێکی گەورەی حوسییەکانمان تێکشاند
2024-01-10 [07:48 AM]

ZNA - هەولێر


کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر کاربەدەستانی پێنتاگۆن بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هێزی دەریایی ئەمەریکا 24 مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ڕۆژی سێشەممە خستە خوارەوە کە لەلایەن بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکانەوە لە یەمەنەوە ئاراستەیان کرابوو.

کەناڵی سی ئێن ئێن، لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە هێرشی حوسییەکان ئەمڕۆ ڕوویداوە.

ئەو بەرپرسانە پشتڕاستیان کردەوە، کە هێزی دەریایی ئەمەریکا وەڵامی "یەکێک لە گەورەترین هێرشەکانی حوسییەکانی داوەتەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە".

بەرپرسانی پێنتاگۆن بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی حوسییەکان، کەشتیەکان زیانیان پێنەگەیشتووە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، سێ کەشتی تێکدەر بەشدارییان لە خستنەخوارەوەی 24 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە.

پاتریک رایدەر گوتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، باس لە ئەگەرەکان ناکەم سەبارەت بەوەی کە دەتوانین چی بکەین لەم ڕووەوە، بەڵام پێویستە ئەمە بە جددی وەربگیرێت.

حوسییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە چاودێری جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەکەن لە دەریای سوور.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad