English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووسیا: ئۆکرانیا هێرشی ئاسمانی نوێی کردووەتە سەر وڵاتەکە
2024-01-10 [12:15 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ڕووسیا دەڵێن، ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر دوو هەرێمی وڵاتەکە، لە کاتێکدا کە کرێملن دەڵێت کاردەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی بۆردومانەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر شاری بێڵگۆرۆدی ڕووسیا کە دەکەوێتە سەر سنووری ئۆکرانیا.

بەرپرسی هەرێمی بێلگۆرۆد، ڤیاچیسلاڤ گلادکۆڤ وتی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پارچەی ئەو چەکانەوە کە هێزەکانی بەرگری ڕووسیا لە کاتی نزیکبوونەوەیان لە شارەکە خستوویاننەتە خوارەوە سێ کەس بریندار بوون.

وتیشی ئوتومبێل و خانووەکان لە چەند گوندێک زیانییان بەرکەوتووە.

هێرشەکان ڕۆژێک دوای ئەوە دێن بەرگری ئاسمانی ڕووسیا سێ ئامانجی ئاسمانی خستە خوارەوە کە لە بێلگۆرۆد نزیک دەبوونەوە.

لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا بێلگۆرۆد ڕووبەڕووی هێرشەکانی ئۆکرانیا بووەتەوە، مانگی ڕابردوو لە هێرشێکی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا زیاتر لە 25 هاووڵاتی سڤیل کوژران، پێنج منداڵیشیان تێدا بوو.

لە هەرێمی ئۆریۆلی ڕۆژئاوای ڕووسیا، فەرمانڕەوای هەرێمەکە ئاندرێی کلیچکۆڤ وتی ڕۆژی سێشەممە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا لە دامەزراوەیەکی سوتەمەنییان داوە لە شاری ئۆریۆل، ئەوەش بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر کە دواتر کۆنتڕۆڵ کراوە. ئۆریۆل نزیکەی 220 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیاوە دوورە.

بەرپرسانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا وتییان بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ بەرپرسانی تەکنەلۆجیا و کەرتەکانی پیشەسازی بەرگریدا کۆبوونەتەوە، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی ئەوە بوو چۆن کەلوپەلی سەربازیی نوێی ئەمەریکا بدەن بە ئۆکرانیا، لەوانەش سیستمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یاخود ئامێرەکانی پووچەڵکردنەوەی مین و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرگریکردن لە خۆی دژی ڕووسیا.

جەیک سۆلیڤانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا باسی لە کۆبوونەوە پێنج کاتژمێرییەکەی نێوان شارەزایانی پیشەسازی و بەرپرسانی حکومەت کرد لەسەر ئەو توانا تەکنەلۆجیاییانەی کە دەکرێت ڕێگە بە ئۆکرانیا بدەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا ئاشکرا بکەن و ناوچەیەکی گەورەی ئۆکرانیا لە مین پاک بکەنەوە.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ڕۆژی دووشەممە داوای لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد یارمەتی سەربازیی و دارایی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن. هەروەها ڕەخنەی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گرت لەسەر ئەوەی چەکی باش نادەن بە ئۆکرانیا و داوای لێکردن کاری زیاتر بکەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad