English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانى ، بوێر و پۆڵاین لە نێو جەرگەى قەیرانە سەختەکانى عێراق ،ناوچەکە
2024-01-10 [02:12 AM]

نڤیسینا:رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەگەر بەوردى هەڵوەستە لە سەر باردۆخى عێراق و ناوچەکە و جیهان بکەین ، دەبینن کە بەشێوەیەکى گەشتى رووبەڕووى کۆمەڵێک ئاستەنگى مەزن لەرووى ئەمنى  وسیاسى و ئابوورى و قەیران بۆتەوە کە کاریگەرى لە سەر ئاستى کۆمەڵگە و تاک بەجێهشتووە ، لە نێوەدا ئەو کاریگەرییانە سنوورى وڵاتانیان تێپەڕاندووە و گەیشتۆتە نێو عێراق و هەرێمى کوردستانیش بەتایبەت کە زیاتر لە سێ دەیە سەڕەراى هەموو کۆسپ و بەربەستەکانى بەردەمى و فشارە دەرکیی وناوخۆیییەکان توانیوێتى بەهێز وئیرادە و خۆراگرى رووبەڕوویان ببێتەوە ، بەتایبەت ئەو سیناریۆ و قەیرانانەى کە دەستکردى نەیاران ودوژمنانى ئەم گەل ونیشتیمانەن ، لێرەدا راستییەکى حاشاهەڵنەگرە هەیە و دەبێ دانى پێدا بنێین کە ئایا کێشە وقەیران تەنها  بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گڕتۆتەوە  ، تەنها کێشەى سیاسى و ئابوورى و لە عێراق هەیە ، بەدڵنییاییەوە وەڵامەکەى نەخێرە بەڵام گرنگە و سەرکردایەتیی بەهێز و سیاسەت و ئیدارەدانى ژیرانەى دەوێت و لێرەدە ، رۆڵى دەوڵەتدار و چۆنێتى ئیدارەدان و رووبەڕووبوونەوەى هەموو ئەو هەرەشە و ئاستەنگانە هونەرو ئەرک و بەرپرسیاریەتى مەزنە . بەتایبەت کە لەدواى ساڵى 1992 لە سەرەتایی یەکەم کابینەى حکوومەتى کوردستان بە ئێستاى کابینەى نۆیەم کە هەموو ئاستەنگ و قورسییەکانى حکوومەتەکانى پێشووتریشى بەئەستۆگرتووە توانیوێتى لەماوەى چوار ساڵى حکوومرانى رووبەڕووى دەیان قەیرانى دروستکراوە و کارەساتى سروشتى  و کێشەى قوڵى سیاسى و ئابوورى و ئەمنى لە ناوچەکە و دەوروبەر ببێتەوە ، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو هەوراز و نشێوانە کاروانى پێشکەوتن و گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان بەردەوامى هەیە ، هەڵکردن لەگەڵ قەیران و پیلانگێرییەکان  و کۆسپەکان سەخترین و ئەستەمترین قۆناغەکانى حکوومرانین بەڵام هونەرەکە لێرەدان کە چۆن بە ئیرادەیەکى بەهێز و پۆڵاین کار بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکان قەیرانەکان و ئیدارەدانى حکوومڕانییە بکەیت 
ئەگەر بەویژادنەوە و راستییەکان بڵێین ، لە سەردەمى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار مەسروور بارزانى جیاوازتر لە هەموو حکوومەتەکانى رابردوو ، رووبەڕووى سەخترین و پرئاستەنگترین هەلومەرجى سیاسى و ئابوورى وئەمنى و ئیدارى و کۆمەڵایەتیی بۆوە کە لە مێژووى حکوومرانى 32 ساڵى رابردوو بێ وێنە بوو ، بەڵام سیاسەت و ئیدارەدان ودیپلۆماسى ڕێزدار مەسروور بارزانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان ڕێگەى نەدا خەونى نەیاران بێتە دى وایکردووە کە هەرێمى کوردستان لە سەر پێى خۆى بوەستێت ، ئەویش بەئیدارەدانى قەیران و رووبەڕووبوونەوەى هەموو فشاروئاستەنگە ناوخۆیی ودەرەکییەکان ،هەر بۆیە ، ڕێزدار مەسروور بارزانی لە کارەکتەرێکی سەرەکی سیاسی و حوکمی لە هەرێمی کوردستان پێشوەختە درکی بە مەترسیەکانی کردووە ئەگەر لە چەند ساڵی حکوومەتى کوردستان و کابینەى نۆیەم  بڕوانین، دەبینین کە چەند ژیرانە و وردبینانە و خێرا هەستى  بەهەموو قەیرانە دەستکردو سروشتیەکان کردووە، نموونەی مەترسی ئەمنی و کارەساتی سروشتی، چەندین جار باسیان هەڕەشەی  ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان کردووە، جیا لەمانەش لە سەردەمی هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەوڵی پێشوەختەدا بوون بۆ شێوازی رووبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانانەی بەهۆی لێکەوتەکانی کۆڕۆنا ڕویاندەدا.هەروەها لەکاتى سیناریۆ و قەیرانە دەستکرد و فشارى نەیارانى کورد و کوردستان مەسروور بارزانى بەو پەڕی متمانە بەخۆ بوونەوە توانیویەتی     لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانە ئیداری و ئابووریەکان بڕیاری دروست بدات بەباشی شیکردنەوە                بۆ دۆخی کوردستان بکات لایەنی بەرامبەری بەجۆرێک باوڕ پێهێناوە کە بەڵێ ئێمە گەلێکین                      کە باورەمان بە ئازادی و ڕێزگرتنە لە هەموو بیرو باوەڕێک هەیە، لەشیکردنەوەی قەیرانە ئابووریەکانیش ڕۆڵی گەورەی هەبووە لەڕازی کردنی بەرامبەر بۆ دابینکردنی قوت و ژیانی هاونشتیمانیانی، بۆ ئەم ئامانجەش هەنگاوی ناوە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی تاکو ئێستا.هەموو کاتێک بە شێوەیەک نەخشە و پلانی داهاتووی داناوە، تا کورچۆن بتوانێت لە دوای قەیرانەکان پلان وبەرنامەی باش هەبێت بۆ نەهێشتنی لیکەوتەکانی پاش قەیرانەکان واتە دوور بین وپلان دانەربووە  ،هەروەها هەمیشە ویستویەتی کە ئەو قەیرانانانی رووبەرومان بووەتەوە ببێتە وانەیەک لێوەی فێربین وببێتە ئەزمونێک بۆ داهاتوو بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام پاڵپشتی هەموو ئەو بەرنامانە بووە لە پێناو باشکردن و وەرگرتنی ئەزموون هەموو قەیرانەکان، ئەوەش لە پێناو رووبەڕووبوونەوەى هەموو ئاستەنگە کۆمەڵایەتى و نەتەوەییەکان و ئینجا بەرژوەندییە باڵاکانى نیشتیمان و کەمکردنەوەى زیانى قەیرانەکان ، ئەویش بە ڕێطەى پلان و بەرنامەى وردبینانە و ژیرانە ، بەپشت بەستن بە زانیارى و داتاکان ، بۆیە ، ئەگەر وردبینانە هەڵسەنگاندن بۆ کارو هەنگاوەکانى ڕێزدار مەسروور بارزانى لە رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکان و ئاستەنگەکانى بەردەوام هەرێمى کوردستان  بڕوانین ، دەزانین کە چون لە نێو جەرگەى قەیرانەکاندا بوێرانە و بە ئیرادەیەکى پۆڵاین ئیدارەدانى دەوڵەتدارى وداکۆکیی و پارێزەرى گەل و نیشتیمانەکەى بووە .⑥





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad