English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی هەنجیری وشک
2024-01-10 [08:19 AM]

ZNA: هەولێر


هەنجیر یەکێکە لە میوە سوودبەخشە هاوینەکان، خواستێکی زۆری لەسەرە، زۆربەی کەسەکان ئارەزووی دەکەن و تامێکی خۆش و بەچێژی هەیە، ئەم میوەیە جگەلەوەی بەشێوەیەکی فرێش دەخورێت، وشکیش دەکرێتەوە و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە. هەنجیری وشک خێراترین رێگاچارەسەرە بۆ قەبزی،

 

بەتایبەت ئەگەر بە گەدەی خاڵی بەیانیان بخورێت. بەهۆی بوونی پێکهاتەی ڕیشاڵی زۆرەوە، بەرگری لەش دژی وەرەمی شێرپەنجە بەرزدەکاتەوە، بەتایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن

 

. یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی تەنگەنەفەس دەبن و ئامێری هەناسەدانیان باش کارناکات. چارەسەرێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی قوڕگ دەبن، بەتایبەت ئەگەر بیکوڵێنیت و دواتر ئاوەکەی بپاڵێویت و کە ساردبووەوە بیخۆتەوە

 

. بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزای بەسوودی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی سەرما و میکرۆبەوە تووشت دەبێت

 

. یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕێکخستنی سوڕی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن، چونکە بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە. هەنجیری وشک هۆکارێکە بۆ دواخستنی چرچولۆچی پێست، بەهێزکردنی بەرگری پێست دژی پەڵە و نەخۆشیەکان، وەک زیپکە و خاڵە رەشەکان

 

. دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کە یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکان بۆ ئێسقان و ددانەکانی لەشی مرۆڤ، مەگنیسیۆمیش کە ماددەیەکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و جومگەکان

 

. ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، کرادری هەرس خێرا و چالاک دەکات، بەهۆی ماددە ڕیشاڵیەکانەوە، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشت، چونکە بڕی کالۆری تێدا کەمە.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad