English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرووپێکی جیهادی سوننە پۆلیسێکی ئێرانی دەکوژن
2024-01-11 [07:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشێک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران پۆلیسێک کوژراوە، دواتر گروپێکی توندڕەوی سوننە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

پارێزگای سیستان و بەلوچستان یەکێکە لەو چەند پارێزگا کەمانەی کە زۆرینەی دانیشتوانیان سوننەن بەڵام حکومەت بە سەرۆکایەتی شیعەکان تیایدا باڵا دەستە کە بە بەردەوامی نائارامی تێدایە بەهۆی باندەکانی قاچاخچێتیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و یاخیبووانی کەمینەی نەتەوەیی بەلوچی و هەروەها گرووپە جیهادییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا، "لە ئاڵوگۆڕی دەستڕێژی گولە لە سەرلەبەیانی (ڕۆژی چوارشەممە ) لە نێوان هێزەکانی بنکەیەکی پۆلیسی ڕاسک و ئەندامانی گرووپێکی چەکدار، یەکێک لە پۆلیسەکان کوژرا".

ئاژانسه هەواڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندووە، پێش ئەوەی هێزێ زیاتری پۆلیس بگات و هێرشبەرەکان بکشێنەوە.

گرووپی جیهادیی جەیش ئەلعەدل (سوپای داد) لە لێدوانێکی کورتدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ. جەیش ئەلعەدل لە ساڵی 2012 پێکهێنراوە و لەلایەن ئێرانەوە وەک گروپێکی "تیرۆریستی" خراوەتە لیستی ڕەشەوە.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووهەم هێرشی کوشندەیە بۆ سەر هێزە ئاسایشییەکان لە شاری ڕاسک کە لەلایەن ئەو گرووپەوە بەرپرسیارێتی لەئستۆ بگیرێت.

لە هێرشێکی هاوشێوەدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە بەرەبەیانی 15ی مانگی 12ی ڕابردوو بەلانیکەم 11 پۆلیس کوژران.

پارێزگای سیستان و بەلوچستان هاوسنوورە لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان و لە مێژە وەک خاڵێکی سەرەکی دەستڕاگەیشتن بۆ گروپە چەکدارەکان و قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەرانی نایاسایی دادەنرێت.

هەفتەی ڕابردوو، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران، ڕێوشاوێنی نوێی بۆ پتەوکردنی ئاسایش بەدرێژایی سنوور ڕاگەیاند، ئەمەش دوای دوو تەقینەوەی خۆکوژی کە لەلایەن گرووپی جیهادی دەوڵەتی ئیسلامییەوە بەپرسیارێتی لە ئەستۆ گیرا کە زیاتر لە 90 کەسی لە بۆنەیەکی باڵای دەوڵەت لە شاری کرمان لە باشووری ئەو وڵاتە کوشت.

 

voa





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad