English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حوسییه‌كان لە دەریای سوور هێرشیان كرده‌ سه‌ر کەشتییەکی ئەمریکا
2024-01-11 [07:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


حووسییەکان ڕایانگەیاند، بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کەشتییەکی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

حووسییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کەشتییەکی ئەمریکایان لە دەریای سوور کە بەنیازبوو پاڵپشتی پێشکەش بە ئیسرائیل بکات، کردووەتە ئامانج.

ڕاشیانگەیاندووە، ئەنجامدانی ھێرشەکە "وەڵامێکی بەرایی"بوو بۆ ئەمریکا کە بەم دواییانە ژمارەیەک چەکداری حووسی لە دەریای سوور کردە ئامانج.

باسیان لەوەش کردووە کە بەردەوام دەبن لە پێشگرتن لەو کەشتییانەی ئیسرائیل کە لە دەریای سوورەوە دەچن بۆ بەندەرکانی فەڵەستین، تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کۆتایی پێ دێت.

ڕۆژی ٣١ی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاندبوو، سێ بەلەمی حووسییەکان دوای ئەوەی ھێرشییان کردووەتە سەر کەشتییەک، لەلایەن ھێلیکۆپتەرێکی ئەمەریکی تەقەیان لێکراوە و ھەر سێ بەلەمەکە نقوم بوون.

لای خۆیانەوە حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە لە ئاکامی ھێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر سێ بەلەمەکە، ١٠ چەکداری حووسییەکان کوژراون و بێ سەروشوێن بوون.

پێشتر فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەمرۆ چوارشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی بەریتانیا، ١٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سێ مووشەکی بالیستییان تێکشکاندووە کە لە یەمەنەوە لەلایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی دەریای سوور کرابوون.

حووسییەکان بۆ چەندین جار وەک پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین، ھەڕەشەی ئەوەیان کردووە، لە دەریای سوور ئەو کەشتيیانە دەکەنە ئامانج کە سەربە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانن و داواشیان لە وڵاتان کردووە، ھاووڵاتییانی خۆیان بکشێننەوە کە وەک بەشێک لە تیمی نێو ئەو کەشتیانە کاردەکەن.

لە ١٧ تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، حووسییەکان لە ڕێگای ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، ٢٦ ھێرشیان بۆسەر کەشتیىە بازرگانییەکان لە دەریای سوور ئەنجامداوە.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad