English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنچ خواردن یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن
2024-01-11 [08:03 AM]

ZNA: هەولێر


بەشێوەیەکی گشتی واناسراوە کە تەنها گێزەر سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و باشترکردنی بینین هەیە، بەڵام تەنها گێزەر نییە بەڵکو کۆمەڵێک خواردنی دیکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو و بینین هەیە.

 

-بیبەری شیرین بیبەری شیرین بەهەموو رەنگەکانیەوە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، بیبەری شیرین دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە تێکچوونی خانەکان دەکات.

 

-هێلکە هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی بەهەمان شێوە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆم، کالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم و زینکی تێدایە یارمەتی تەندروستی چاو و بینین دەدەن.

 

-سەوزەواتە ڕەنگ تۆخەکان سەوزەواتە ڕەنگ تۆخەکانی وەک شێلم و سپێناخ و ئەوانی دیکە، ماددەی لۆتین و زیاکسانسینیان تێدایە، کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو هەیە.

 

-برۆکلی سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکان و ئەو ماددانەیە کە ڕۆڵیان لە باشترکردنی تەندروستی چاو و بینیندا هەیە.

 

-نۆک ڕێژەیەکی زۆر لۆتین و زیاکسانسینی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە زینک و ڤیتامین ئەی، ئەمانەش هەمووی سوودێکی زۆریان بۆ چاو هەیە.

 

 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad