ZNA:هەولێر
كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه بەگشتی و ده‌بێته‌هۆی تووشبوونت بە نه‌خۆشیە زۆر بڵاوەکان، تێکدان و خاوبوونەوەی هەرس مژینی خۆراک بۆ لەش. بایه‌خ نه‌دان به نانی به‌یانی به سروشتی خۆی ورده ورده ده‌بێتەهۆی نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری دڵ و له‌ش. له‌گه‌ڵ تێپەڕبوونی كات ده‌بێتەهۆی پوكانه‌وه‌ی مۆخ، چونكه بڕی پێویست خۆراك ناگات به شانه و خانه‌كان ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای ئه‌و كه‌سه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی. به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی شه‌كر و په‌كخستنی مژینی پڕۆتین و مادده‌ی خۆراكی بۆ گه‌شه‌ی مێشك له ئه‌نجامدا ده‌بێته‌هۆی ره‌قبوونی ده‌ماره‌كانی مێشك. مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی ژێرپەنجە و ئازاری دەروونی زیاد دەکات، بەهۆی تێکچوونی ڕێژەی شەکری خوێن. نەخواردنی نانی بەیانی هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری و قەڵەوی لە لەشدا و نەمانی چالاکی وزە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad