English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئەڵمانیا.. بایرن بە سەرکردایەتی جەمال سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا
2024-01-13 [09:36 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکی هەفتەی 17ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینا ڕووبەڕووی هۆفنهایم بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی باڤاری توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە هۆفنهایم بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوولا چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر تا لە خولەکی 18 یاریزان جەمال موسیالا بە گۆڵێک یانەکەیپێشخست و ئەو تایمەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

 

لە تایمی دووەم، بایرن بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کردو جارێکی تر جەمال موسیالا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی لە خولەکی 70دا تۆمارکرد، 

بایرن بەمە نەوەستا و لە خولەکی یەکەمی زیادکراوی تایمی دووەم هاری کەین گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت، هۆفنهایمیش لە پلەی حەوتەمدایە بە 24 خاڵ.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad