English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری نوێ بۆ دۆلار و مامەڵەكردن بە دینار لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت
2024-01-13 [03:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارە سەرجەم مامەڵە و نرخەكان لە دۆلارەوە بكرێنە دینار و دەشڵێت: "مامەڵە و نرخ و قیستەكانی وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەبری دۆلار دەبێت بە دینار." 

مەلا یاسین مەحموود، سەرۆكی لقی سلێمانیی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان،  رایگەیاند: "دەستەی وەبەرهێنان بەنیازن بڕیار بدەن وەبەرهێنەران پابەند بكەن، كە دەبێت سەرجەم مامەڵە و نرخ و قیستەكانیان لەبری دۆلار بە دینار بێت، سەرجەم ئەو رێكارانەش كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناردا دەبێت."

ئاماژەی بەوەش دا، هەندێك رێكاری بانكی ناوەندیی عێراقیش هەیە، كاریگەریی خۆی دەبێت، گوتی: "سەرجەم ئەو رێكارانەی لەلایەن حكوومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە دەگیرێنەبەر، مەبەست لێی بەرزكردنەوەی بەهای دینارە."

سەرۆكی لقی سلێمانیی یەكێتیی وەبەرهێنەران روونیشی كردەوە: "گۆڕینی مامەڵەكردن لە دۆلارەوە بۆ دینار، وا دەكات خواست لەسەر دۆلار كەمتر بێتەوە و متمانە بە دینار زیاتر بێت، ئێستا هەندێك بڕیار و هەوڵ هەیە، تاوەكوو مامەڵەكان بكرێنە دینار، لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ كراون، بەڵام كاتی پێویستە."

مەلا یاسین ئاشكراشی كرد: "بانكی ناوەندیی عێراق بەنیازە چەند رێكارێكی نوێ بگرێتەبەر و ئەو كەسانەی هەژماری بانكییان كردووەتەوە و مووچە وەردەگرن، سوودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و ئەوەش وادەكات بەهای دۆلار داببەزێت."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad