English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە ڕکابەریکردنی لیڤەرپوولی پێشەنگ
2024-01-13 [08:54 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییێکی تری هەفتەی 21ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی نیۆکاسل لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بویەوە.

 

لە یاریێکی دراماتیکی و بەهێزدا مانچستەر سیتی توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی مانسیتی میوان دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 26دا بێرناردو سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد،

دوای ئەوە نیۆکاسل توانی دوو گۆڵی لەسەر یەکی لە خولەکەکانی 35 و 37 لەڕێگەی یاریزانان ئەلیکساندەر ئیساک و ئەنتۆنی جوردون تۆماربکات و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، مانچستەر سیتی گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد، دوای گەڕانەوە و هاتنە نێو یاریگادا یاریزان کیڤین دی بڕۆین گۆڵی بەرامبەری بۆ سیتیزن تۆمارکردەوە،

لە خولەکی یەکەمی زیادکراودا سیتی توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوە لە ڕێگەی ئۆسکار بوب تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 43 خاڵ لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت، نیۆکاسلیش 29 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی دەیەمدایە.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad