English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمیکردووە
2024-01-14 [08:06 AM]

ZNA - هەولێر


ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

خشتەی ئیدارەی ئەمەریکا، دەریخستووە "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 8 وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 409 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا 192 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 47 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە، کە تێکڕای ڕۆژانە 239 هەزار بەرمیل بووە.

لە خشتەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە "زۆرترین داهاتی نەوت بۆ ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداو بووە، بە تێکڕای 3557 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە مامناوەندی 522 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هاوکات داهاتی نەوتی سعوودیە گەیشتووەتە 474 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و پاشان بەڕازیل بە تێکڕا 249 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا." .

بەگوێرەی ئەو ئیدارەیە، "بڕی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمەریکی، لە کۆڵۆمبیا، بە ڕێژەی 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریا، بە ڕێژەی 165 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆریشەوە، بە ڕێژەی 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا هیچ بڕەک لە ڕووسیا و لیبیا هاوردە ناکرێت".





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad