ZNA:هەولێر و بوونی پێستێکی بێ گرفت و دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە گرنگی خۆشۆردن کردووە بە ئاوی سارد کە ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەدا دەهێنێت:
یەکەم: سوڕی خوێن چالاک دەکات و ماسولکەکان بەهێز دەکات، زیندەپاڵی جەستە باشتر دەکات.
دووەم: پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست دەکات و خوران و سوربوونەوە و وشکبوونەوەی ناهێڵێت.
سێێەم: ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا دادەبەزێنێت و پارێزگاریی لە تەندروستیی گورچیلەکان دەکات، هەر بۆیە لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار بە ئاوی سارد خۆت بشۆیت گرنگە.
چوارەم: یارمەتیدەرە لە باشکردنی دەروون و نەمانی هەستی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ.
پێنجەم: سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و دژی ڤایرۆس و نەخۆشییە گواستراوەکان دەیپارێزێت.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |