English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
درەختیك چارەسەری ۳۰۰جوڕ نەخوشی دەکات
2024-01-14 [02:45 AM]

ZNA:هەولێر


‎توێژەرێکی کشتوکاڵی میسری درەختێک ئاشکرا دەکات، کە چارەسەری سەدان نەخۆشی دەکات یەکێک لەوانە لاوازی سێکسیە.
‎بەپێی بڵاو کراوەکان، مەریەم حەنا ئەندازیاری کشتوکاڵی میسری، درەختی مۆرینگا ئاشکرا دەکات، کە لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان هەیە لە جیهاندا، بە ڕووەکی موعجیزە ناسراوە، چارەسەری زیاتر لە ٣٠٠ جۆر نەخۆشی دەکات.
‎حەنا کارەکەی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی زەیتی سروشتی و پزیشکی، ئاماژە بەوە دەدات ئەو درەختە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە وڵاتانی چین و ئەمریکاو ئەوروپا و هیند، بەکاردەهێنرێت چەند جۆرێک شتی لێ دروست دەکەن.
‎ڕوونیشی کردەوە، بەکارهێنانی ئەو درەختە لە وڵاتی میسردا سنوردار کراوە، لە کۆندا میسریەکان بەهۆی سودە زۆرەکانیەوە زۆر بەکاریان هێناوە.
‎ئەو توێژەرە دەڵێت، ئەم درەختە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی لاوازی سێکسیان هەیە چ پیاو بێت یان ژن، هەروەها کێشەی نەزۆکی چارەسەر دەکات، هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ناو ڕەحمی ژندا ڕێک دەخات.
‎هەروەها یەکێکیتر لە سودەکانی بریتیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە، یادەوەری بەهێز دەکات.
‎ڕێگای بەکارهێنانیشی دەتوانیت، بە تازەیی گەڵاکانی تێکەڵ بە زەڵاتە بکەی یاخود وەک سپیناخ بیخۆی یاخود وشکی بکەیت و بیکەیتە ناو خواردنەوە.
‎بەڵام ئاسانترین ڕێگە بریتیە لەوەی، دەتوانیت بیکوڵێنیت وەک چای سەوز بیخۆیتەوە.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad