English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی سوپەری ئیسپانیا.. بە سەرکردایەتی ڤینیسیۆس ریال بووە پاڵەوانی جامەکە
2024-01-14 [10:09 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشلۆنە لە لە وڵاتی سعودیە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بارسای ڕکابەری هێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە.

 

هەر لە سەرەتای یاریەکەوە ریال مەدرید گورزی خۆی وەشاند و توانی دوو گۆڵ لە ڕێگەی یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەکەکانی 7 و 10 تۆمارکرد،

دوای ئەوە بارسا هێرشەکانی چڕکردەوە لە خولەکی 12 تۆپێکی لە ستۆنی ریال دا، وە لە خولەکی 33 لیڤاندۆڤسکی ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە

دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ریال هەژمارکرد و ڤینیسیۆس هاتریک و گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 64 ریال گۆڵی چوارەم و دڵنیایی لەڕێگەی ڕۆدریگو تۆمارکرد،

دوای ئەوە ناوبژیوان لە خولەکی 71دا یاریزان ئاراوخۆ بەکارتی سوور کردە دەرەوە و یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات و جارێکی تر ریال جامەکەی بەدەستهێنا.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad