English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
درەنگ خواردن دەبێتە هۆی زۆرخۆری
2024-01-14 [10:10 AM]

هەولێر : ZNA


یەکێک لە گریمانەکان سەبارەت بە قەڵەوبوون کە هۆکارەکەی درەنگ خواردنە ئەوەیە کە کاتێک درەنگ نانی ئێوارە دەخۆن، حەزتان لە خواردنی بڕە خۆراکێکی زیاترە

 

. جیا لەوەی کە کاتی خواردنی خۆراک دەبێ کەی بێت، زۆرخۆری قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.

 

بۆ نموونە، توێژەران سەرنجیان داوەتە پەیوەندیی نێوان کۆی کالۆری وەرگیراو و کاتی خواردنی خۆراک و 59 کەس کەم توێژینەوەیەدا بەشداریان کردووە

 

. لەم توێژینەوەیەدا، روون بووەتەوە کە درەنگ خواردن دەبێتە هۆی ئەوەی حەزتان لە خواردنی قەبارەیەکی زیاتر لە خۆراکەکان بێت و بەم جۆرە کالۆرییەکی زیاتر دێتە ناو جەستەوە. توێژینەوەیەکی دیکە دەریخست، خواردنی خۆراک لە کاتژمێر 11 بۆ 5ـی بەیانی بەنیسبەت خواردنی هەمان بڕە خۆراک لە ماوی رۆژدا، 500 کالۆری زیاتر دەخاتە ناو جەستەوە

 

. لە درێژخایەندا ئەو کەسانەی شەوانە نان دەخۆن بەنیسبەت کەسانی دیکە 4 بۆ 5 کیلۆ قەڵەوتر دەبن

 

. ئەم توێژینەوانە دەریانخست کە هۆکاری قەڵەوبوون بەهۆی خواردنی شەوانە، نەک تاریکی و سێحری شەو بەڵکوو وەرگرتنی بڕە کالۆرییەکی زیاتر لە شەودا لەلایەن جەستەوەیە.

 

بابەتێکی دیکەش لە خواردنی درەنگاندا ئەوەیە کە درەنگانی شەو بەگشتی ئیشتیای مرۆڤ بۆ خواردنی خۆراکانە ناتەندروستەکان بەهۆی نەبوونی دەرفەت بۆ ئامادەکردنی خۆراکێکی گونجاو زیاد دەکات، بۆ نموونە خواردنی فاست فوود، جبس، کۆلا و شتی لەم چەشنە

 

. ئەمەش دەتوانێ هۆکار بێت بۆ قەڵەوبوون و کێشە تەندروستییەکانی دیکە.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad