English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. پاریس بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد
2024-01-15 [08:42 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لانس.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە سەرەتایی تایمی یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لانس هەژمارکرد و لە خولەکی حەوتدا فرانکۆڤسکی لێدانەکەی لەدەستدا، دواتر لە خولەکی 30 بارکۆلا گۆڵی یەکەمی پاریسی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 89 کیلیان مباپێ گۆڵێکی تری بۆ پاریس تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad