English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێگەى ستراتیژى هەرێمى کوردستان و کۆنفرانسى (بونیاتنەوەى متمانە)، لە داڤۆس
2024-01-17 [10:15 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


ئاشکرایە ، ساڵانە کۆڕبەندنى ستراتیژى ئابوورى جیهان کە تەنها پرسى ئابوورى لە خۆى ناگرێت بەڵکو چەندین پرسى گرنگى وەک ئاسایش و سیاسى و ئەمنى و کۆمەڵایەتى و کەشوهەواش بەتایبەتى تەورى گرنگى ئەو کۆڕبەندە چوار رۆژەیە کە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 100 سەرۆک وەزیر و وەزیرانى دەرەوە و پسپۆر و ئاکادێمى بوارە جیاوازەکان بەشداریان تێیدا کردووە ، لە بارودؤخێکى هەستیارى وەک ئێستادا کە ناوچەکە و جیهان بە سەریدا گوزر دەکات بە تایبەت جەنگى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئۆکراینا و پرسى ئابوورى و وزە و کەشوهەوا بە سەڕەکیی ترین ئەو پرس و تەوەرانە هەژمار دەکرێت کە لە دیدار و گفتوگۆ و پانێڵەکان ئەو کۆڕبەندە گرنگە کە لە بۆ ساڵى 2024 بەڕێوەدەچێت و هەرێمى کوردستانیش بەڕێگەى بانگهێشتنى بەفەرمى مەسروور بارزانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان چەندین دیدارى وکۆبوونەوەى گرنگ ساز دەدات بەتایبەتى کە بوۆ ئەمساڵ گرنگى بەهاوکارى وداهێنان وخۆڕاگرى و متمانە لە نێو ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵۆزى دەدرێت کە هەرێمى کوردستانیش بەدەر نەبووە لە کاریگەر هێرش و پەڵاماردانەکان بەهۆى رووداو و ململانێیەکان و جەمسەربەندییەکانى ناوچەیی.
ئەمڕۆ بەتایبەتى تەوەرى سەڕەکى ئەم کۆڕبەندە هەڵوەستەکردن و  ڕژدبوونە لە سەر ئاسایشى جیهانى و گەشەسەندنى ئابوورى و ئینجا پرسى وەزە ، تا لەڕێگەى هەموو ئەو دیدار وگفتوگۆیانە کار بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى و پرسە هەستیارو چارەنووسسازەکان بکرێت و ئاستەنگەکان تێیدا هەڵبگیرێن ،هەروەها تەوەرێکى دیکەش ئەوەیە کە باس لە چەندین پرسى گرنگى تروەک زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا دەکرێت وەک بزوێنەری گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەروەها کەشوهەوا و سروشت و وزە و بەرەوپێشەوەبردنى کەرتى تەندروستى وخۆشگوزەرانى کۆمەڵگە لە پێناو چارەسەرکردنى کێشە هەرێمایەتى و جیهانیەکانى تێیدا دەکرێت .
هەروەها چوارچێوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە بەرنامەی کۆربەندەکەدایە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی چوارچێوەیەکی نوێی ئابووری بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەکردن و هەلی کار. هەروەها لە کۆربەندەکەدایە باس لە قەیرانە ئەمنییە بەردەوامەکان دەکرێت، وەک ئەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان و بەدواداچوون بۆ ڕێگاکانی زیادکردنی هاریکاری و سەقامگیری دەکرێت. تەندروستی و خۆشگوزەرانی خاڵێکی گرنگی دیکەیە، لەگەڵ گرنگیدانێکی نوێ بە بەرەوپێشبردنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕێبازێکی گشتگیر
بۆ هەرێمى کوردستانیش کۆڕبەندى داڤۆسى لە ساڵى 2024 تایبەتى گرنگى زۆرى هەیە بەتایبەت هەموو ئەو ئاستەنگانەى چ لە بوارى ئابوورى و وزەوە لە پێناو گەشەسەندن وپێشکەوتنى لەلایەن وڵاتانى هەرێمایەتى لە بەردەمى دروست دەکرێت و هەروەها لە رووى کەشواهەوا و ژینگەش و مەترسییەکانى تەکنۆلۆژیا ، ئەو پرسە گرنگانەن کە ڕێزدار مەسروور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لەو کۆڕبەندە چ لە ڕێگەى دیداروگفتگۆکان و چ بەڕێگەى پێشکەشکرکردنى ووتارێک دەیخانەڕوو ، هەربوۆیە بەشداریکردن سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ڕژدبوون و جەخت لە سەر بەدیههێنانى مافەرەواکانى کورد لەلایەک و لەلایەکى تریش گڕێدان و بەستنەوەى پێشکەوتنەکانى جیهان لەرووى گەشەسەندنى ئابوورى وکۆمەڵایەتى لە پێناو بەهێزکردنى پایەکانى هەرێمى کوردستانە .
بۆیە، بەشداریکردنی ڕێزدار مەسروور بارزانى سەرۆکى  حکومەتی هەرێمى کوردستان  لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس 2024 هەنگاوێکی پڕبایەخ و گرنگ و ستراتیژییە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی هەردوو گەشەپێدانی ناوچەیی و هاوکاری نێودەوڵەتی، لە پێناو تێکشکاندنى ئاستەنگ و کۆسپەکان و قەیرانەکان لە ناوچەیەکى پڕ کێشە ململانێی بۆ کوردستانێکى بەهێز وداهاتوویەکى گەشتر.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad