English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم کاتانەدا نابێت خواردنەوی ئاو فەرامۆش بکرێت
2024-01-15 [10:47 AM]

ZNA: هەولێر


خواردنەوەی ڕێژەیەکی تەواو لە ئاو زۆر گرنگە بۆئەوەی ئەندامەکانی جەستە کارەکانیان بەباشی جێجەجێ بکەن، چونکە ئەگەر جەستە ڕووبەڕووی وشکبوونەوە ببێتەوە ئەوا دووچاری چەندین کێشەی تەندروستی دەبێتەوە. بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”، پسپۆڕی هیندی بواری خۆراک لۆڤنێت پاترا، باشترین کاتەکانی بۆ خواردنەوەی ئاو ڕاگەیاند کە پێویستە بەهیچ شێوەیەک لەو کاتانەدا خواردنەوەی ئاو فەرامۆش نەکرێت:

 

-پزیشکەکە هۆشداری دەدات دوای لەخەو هەستان بەیانیان خواردنەوەی پەرداخێک ئاو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت.

 

-خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە ئاو دوای وەرزش کردن یارمەتی گەڕانەوەی لێدانی دڵ بۆ سروشتی خۆی دەدات، هەروەها ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکات دوای ماندوبوونێکی زۆر

 

. -پزیشکەکە ڕوونیکردەوە پێویستە ئاو پێش ژەمەکان بە نیو کاتژمێر بخورێتەوە، چونکە خواردنەوەی لەدوای ژەمەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس

 

. -لەکاتی نەخۆشییەکاندا خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لەئاو بۆ شێدارکردنەوەی جەستە پێویستە

 

. -لەکاتی ماندوێتیدا هەست بە وشکبوونەوەی جەستە دەکەیت، بۆیە دەبێت ڕێژەیەکی تەواو ئاو بخورێتەوە.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad